حم (1) سه‌رنجی ئایه‌تی1 (الشوری) لاپه‌ڕه483بده |
تَنزِيلُ الْكِتَابِ مِنَ اللَّهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ (2) ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن خوای باڵاده‌ست و داناوه، هاتووه‌ته خواره‌وه |
إِنَّ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ لَآيَاتٍ لِّلْمُؤْمِنِينَ (3) به‌ڕاستی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن ده‌رباره‌ی گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگار بۆ که‌سانێك که بڕوادارن |
وَفِي خَلْقِكُمْ وَمَا يَبُثُّ مِن دَابَّةٍ آيَاتٌ لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ (4) هه‌روه‌ها له دروستکردنی ئێوه‌دا (له ئه‌ندامه‌کانی له‌شتاندا، له قوناغه‌کانی گه‌وره بوونتاندا، له جیاوازی نێر‌و مێتاندا... هتد)، هه‌روه‌ها له‌و هه‌موو زینده‌وه‌ره جۆراو جۆرانه‌ی که له‌سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی و ناو ئاودا هه‌ن و بڵاویان ده‌کاته‌وه، (له چوار پێ و باڵنده‌کان، له خشۆك و شه‌ش پێکان، له گیاندارانی ههمهجۆر له قه‌باره‌و ڕه‌نگ و شێوازدا، له ده‌وریان له خزمه‌تکردنی ئاده‌میزادا، هه‌موو ئه‌وانه) به‌ڵگه و نیشانه‌ن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خوا بۆ که‌سانێك که دڵنیان و باوه‌ڕی دامه‌زراویان هه‌یه |
وَاخْتِلَافِ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ وَمَا أَنزَلَ اللَّهُ مِنَ السَّمَاءِ مِن رِّزْقٍ فَأَحْيَا بِهِ الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا وَتَصْرِيفِ الرِّيَاحِ آيَاتٌ لِّقَوْمٍ يَعْقِلُونَ (5) هه‌روه‌ها له جیاوازی شه‌وو ڕۆژدا، له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی که‌له ئاسمانه‌وه خوا باراندوویه‌تی (وه‌ك باران و تیشکی خۆر‌و گازه‌کان و... هتد، که سه‌رچاوه‌ی گه‌شه‌کردن و پێگه‌شتنی ڕوه‌ك و هه‌موو زینده‌وه‌رانه)، به‌و هۆیه‌وه زه‌وی زیندوو کرده‌وه دوای وشكبوون و مردنی، هه‌روه‌ها له هاتوچۆو گۆڕان و جوڵه‌ی هه‌وادا، له هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌دا به‌ڵگه ونیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانێك عه‌قڵ و بیر‌و هۆشیان ده‌خه‌نه کار |
تِلْكَ آيَاتُ اللَّهِ نَتْلُوهَا عَلَيْكَ بِالْحَقِّ ۖ فَبِأَيِّ حَدِيثٍ بَعْدَ اللَّهِ وَآيَاتِهِ يُؤْمِنُونَ (6) ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم ئا ئه‌وانه به‌ڵگه و نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی خوان، ده‌یخوێنینه‌وه به‌سه‌ر تۆدا سه‌رتاپای حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه، جا دوای خوا‌و فه‌رمانه‌کانی به چ گوتار و باسێکی تر باوه‌ڕ ده‌که‌ن و ئیمان ده‌هێنن |
وَيْلٌ لِّكُلِّ أَفَّاكٍ أَثِيمٍ (7) هاوار و قوربه‌سه‌ری و ڕه‌نجه‌ڕۆیی ته‌نها بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که زۆر درۆزن و بوختانچی و تاوانبارن |
يَسْمَعُ آيَاتِ اللَّهِ تُتْلَىٰ عَلَيْهِ ثُمَّ يُصِرُّ مُسْتَكْبِرًا كَأَن لَّمْ يَسْمَعْهَا ۖ فَبَشِّرْهُ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ (8) هه‌یانه گوێ ده‌گرێت بۆ ئایه‌ته‌کانی خوا کاتێك به‌سه‌ریدا ده‌خوێنرێته‌وه، له‌وه‌ودوا سوور ده‌بێت له‌سه‌ر بێ باوه‌ڕی و خۆی به‌زل ده‌زانێت، هه‌روه‌ك نه‌یبیستبێت، جا مژده‌ی سزا‌و ئازارێکی به‌ئێش بده به‌و جۆره که‌سانه |
وَإِذَا عَلِمَ مِنْ آيَاتِنَا شَيْئًا اتَّخَذَهَا هُزُوًا ۚ أُولَٰئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مُّهِينٌ (9) کاتێك شتێك له ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌ی پێ بگات و بیزانێت، ئه‌وه ده‌یکاته هۆی گاڵته‌و گه‌مه‌جاڕ، ئا ئه‌وانه سزای خه‌جاڵه‌ت ئاوه‌رو شه‌رمه‌زاری چاوه‌ڕێیانه هه‌ر له‌م دنیادا |
مِّن وَرَائِهِمْ جَهَنَّمُ ۖ وَلَا يُغْنِي عَنْهُم مَّا كَسَبُوا شَيْئًا وَلَا مَا اتَّخَذُوا مِن دُونِ اللَّهِ أَوْلِيَاءَ ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (10) له قیامه‌تیشدا، دۆزه‌خ به‌دوایانه‌وه‌یه و لێی قوتارنابن، هه‌رچیه‌کیان کردبوو فریایان ناکه‌وێت (له ماڵ و هێزو ده‌سه‌ڵات)، هه‌موو ئه‌وانه‌ش که‌له جیاتی خوا کردبوویان به‌پاڵپشتی خۆیان، جا سزایه‌کی زۆر گه‌وره و سامناك بۆیان ئاماده‌یه |
هَٰذَا هُدًى ۖ وَالَّذِينَ كَفَرُوا بِآيَاتِ رَبِّهِمْ لَهُمْ عَذَابٌ مِّن رِّجْزٍ أَلِيمٌ (11) ئه‌م قورئانه ڕێنموویی به‌خشه، به‌رچاو ڕوونکه‌ره‌وه‌یه، ڕێ نیشانده‌ره، ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان نه‌بوو به ئایه‌ت و فه‌رمووده‌کانی په‌روه‌ردگاریان سزایه‌کی زۆر سه‌خت و به ئێش چاوه‌ڕێیانه |
۞ اللَّهُ الَّذِي سَخَّرَ لَكُمُ الْبَحْرَ لِتَجْرِيَ الْفُلْكُ فِيهِ بِأَمْرِهِ وَلِتَبْتَغُوا مِن فَضْلِهِ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (12) خوا ئه‌و زاته‌یه که ده‌ریای بۆ ڕام کردوون تا که‌شتی به فه‌رمانی ئه‌و هاتووچۆی پیادا بکات، تا بچن به‌ده‌م به‌خشش و به‌هره‌کانیه‌وه و ده‌ستان که‌وێت (له بازرگانی و ڕاوه ماسی و ده‌رهێنانی گه‌وهه‌ر و مرواری و... هتد) بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری خوا بکه‌ن |
وَسَخَّرَ لَكُم مَّا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا مِّنْهُ ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ (13) هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه بۆ ئێوه‌ی ڕام هێناوه، بۆ خزمه‌تگوزاری ئێوه فه‌راهه‌می هێناوه، هه‌موویشی تێکڕا به‌خششن له‌لایه‌ن ئه‌و زاته‌وه، به‌ڕاستی ئا له‌و به‌خشش و دیاردانه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆرهه‌ن بۆ که‌سانێك که بیربکه‌نه‌وه و تێفکرن |
قُل لِّلَّذِينَ آمَنُوا يَغْفِرُوا لِلَّذِينَ لَا يَرْجُونَ أَيَّامَ اللَّهِ لِيَجْزِيَ قَوْمًا بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ (14) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بڵێ به‌وانه‌ی که ئیمانیان هێناوه: چاوپۆشی بکه‌ن له‌وانه‌ی به‌ته‌مای ڕۆژه سه‌خته‌کان نین که خوا پێشی ده‌هێنێت بۆ لێپرسینه‌وه‌یان، تا پاداشتی قه‌ومی ناله‌بار بداته‌وه به‌گوێره‌ی ئه‌و کاروکرده‌وه‌یه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن |
مَنْ عَمِلَ صَالِحًا فَلِنَفْسِهِ ۖ وَمَنْ أَسَاءَ فَعَلَيْهَا ۖ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُمْ تُرْجَعُونَ (15) هه‌ر که‌سێك کاروکرده‌وه‌ی چاکی ئه‌نجام دابێت ئه‌وه سوود و قازانجه‌که‌ی بۆ خۆیه‌تی، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش کاروکرده‌وه‌ی خراپی کردبێت ئه‌ویش له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت، له‌وه‌ودواش بۆ لای په‌روه‌ردگارتان ده‌گه‌ڕێنه‌وه |
وَلَقَدْ آتَيْنَا بَنِي إِسْرَائِيلَ الْكِتَابَ وَالْحُكْمَ وَالنُّبُوَّةَ وَرَزَقْنَاهُم مِّنَ الطَّيِّبَاتِ وَفَضَّلْنَاهُمْ عَلَى الْعَالَمِينَ (16) سوێند به خوا بێگومان ئێمه ته‌وراتمان به‌خشی به نه‌وه‌ی ئیسرائیل هاوڕێ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداری بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی خه‌ڵکی، له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رایه‌تیشدا له چه‌نده‌ها ڕزق و ڕۆزی چاك و پاکیش به‌هه‌روه‌رمان کردن، زیاده ڕێزیشمان دان به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی سه‌رده‌می خۆیاندا |
وَآتَيْنَاهُم بَيِّنَاتٍ مِّنَ الْأَمْرِ ۖ فَمَا اخْتَلَفُوا إِلَّا مِن بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْعِلْمُ بَغْيًا بَيْنَهُمْ ۚ إِنَّ رَبَّكَ يَقْضِي بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ (17) هه‌روه‌ها ئێمه چاره‌سه‌ری هه‌موو کارێکی گرنگمان بۆ ڕوونکردنه‌وه و پێمان به‌خشین (ده‌رباره‌ی عه‌قیده‌و شه‌ریعه‌ت و حه‌ڵاڵ و حه‌رام)، جا ناکۆکی و دووبه‌ره‌کیان له نێواندا به‌رپا نه‌بوو مه‌گه‌ر دوای ئه‌وه‌ی که هه‌موو شت ڕوون بۆوه و زانستیان بۆ هات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی سته‌م و ناکۆکی و حه‌سوودی نێوان خۆیانه‌وه، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم له ڕۆژی قیامه‌تدا داوه‌ری ده‌کات له نێوانیاندا ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی که ناکۆکیان له‌سه‌ری هه‌یه و ڕای جیاوازیان هه‌یه ده‌رباره‌ی |
ثُمَّ جَعَلْنَاكَ عَلَىٰ شَرِيعَةٍ مِّنَ الْأَمْرِ فَاتَّبِعْهَا وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ (18) له‌وه‌ودوا ئێمه تۆمان ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم خستۆته سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی ڕاست و ڕه‌وان له هه‌موو کار‌و بارێکی ئه‌م ئاینه‌دا، که‌واته شوێنی بکه‌وه و لێی لامه‌ده، نه‌که‌ی شوێنی هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان بکه‌ویت که نازانن و نافامن |
إِنَّهُمْ لَن يُغْنُوا عَنكَ مِنَ اللَّهِ شَيْئًا ۚ وَإِنَّ الظَّالِمِينَ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ ۖ وَاللَّهُ وَلِيُّ الْمُتَّقِينَ (19) بێگومان ئه‌وانه هیچ کات فریات ناکه‌ون و له‌ده‌ستی خوا ڕزگارت ناکه‌ن (ئه‌گه‌ر خوا له‌خۆت بڕه‌نجێنیت و نافه‌رمانی بکه‌یت)، به‌ڕاستی سته‌م کاران یار و یاوه‌ری هه‌ندێکیانن، خوایش پشت و په‌نای خۆشه‌ویستی دیندارو چاکانه |
هَٰذَا بَصَائِرُ لِلنَّاسِ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ (20) ئه‌م قورئان و به‌رنامه‌یه چه‌نده‌ها چاو ڕۆشنیه بۆ خه‌ڵکی و هیدایه‌ت و ڕێنمونی و ڕه‌حمه‌ته بۆ قه‌وم و که‌سانێك که باوه‌ڕ بهێنن و پێی دڵنیاو دڵ‌ئارام ببن |
أَمْ حَسِبَ الَّذِينَ اجْتَرَحُوا السَّيِّئَاتِ أَن نَّجْعَلَهُمْ كَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ سَوَاءً مَّحْيَاهُمْ وَمَمَاتُهُمْ ۚ سَاءَ مَا يَحْكُمُونَ (21) ئایا ئه‌وانه‌ی که گوناهو تاوانه‌کانیان ئه‌نجام داوه، وایان زانیووه هه‌ر وه‌ك ئه‌وانه حسابیان بۆ ده‌که‌ین که ئیمانیان هێناوه و کاروکرده‌وه‌و چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه؟! ژیانی دنیا‌و مردن و دوای مردنیان وه‌ك یه‌ك ده‌بێت؟! ئای که بڕیاری خراپ بڕیار ده‌ده‌ن |
وَخَلَقَ اللَّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِالْحَقِّ وَلِتُجْزَىٰ كُلُّ نَفْسٍ بِمَا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ (22) خوا ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌سه‌ر بنه‌مای حه‌ق و ڕاستی داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رئه‌نجام پاداشتی هه‌موو که‌سێك به‌گوێره‌ی کاروکرده‌وه‌کانی بداته‌وه و هیچ جۆره سته‌مێکیشیان لێ ناکرێت |
أَفَرَأَيْتَ مَنِ اتَّخَذَ إِلَٰهَهُ هَوَاهُ وَأَضَلَّهُ اللَّهُ عَلَىٰ عِلْمٍ وَخَتَمَ عَلَىٰ سَمْعِهِ وَقَلْبِهِ وَجَعَلَ عَلَىٰ بَصَرِهِ غِشَاوَةً فَمَن يَهْدِيهِ مِن بَعْدِ اللَّهِ ۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ (23) هه‌واڵم بده‌رێ ئایا ئه‌وکه‌سه‌ی که ویست و ئاره‌زووی خۆی کردۆته خوای خۆی؟! به‌هۆی ئه‌وه‌وه خوایش گومڕای کردووه که زانیوێتی شایه‌نی ئه‌وه‌یه، له ئه‌نجامی به‌د هه‌ڵوێستی خۆیدا و مۆری ناوه به ده‌زگای بیستن و دڵ و ده‌روونیدا و په‌رده‌شی هێناوه به‌سه‌ر چاوو ده‌زگای بینینیدا، جا ئیتر کێ هه‌یه جگه له خوا هیدایه‌ت و ڕێنمووی بکات، ئایا بیر ناکانه‌وه و ئامۆژگاری وه‌رناگرن |
وَقَالُوا مَا هِيَ إِلَّا حَيَاتُنَا الدُّنْيَا نَمُوتُ وَنَحْيَا وَمَا يُهْلِكُنَا إِلَّا الدَّهْرُ ۚ وَمَا لَهُم بِذَٰلِكَ مِنْ عِلْمٍ ۖ إِنْ هُمْ إِلَّا يَظُنُّونَ (24) خوانه‌ناسان ده‌یانوت: ژیان ته‌نها ئه‌م ژیانی دنیایه‌یه، ده‌مرین و ده‌ژین به نۆره، هه‌ر ڕۆژگارو زه‌مانه کایگه‌رن تیاماندا و ده‌مان مرێنن و هیچی تر! جا ئه‌وانه وه‌نه‌بێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی هیچ جۆره زانستی و زانیاریه‌ك ئه‌وه بڵێن به‌ڵکو ته‌نها پشت به‌گومان و دوودڵی ده‌به‌ستن |
وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا بَيِّنَاتٍ مَّا كَانَ حُجَّتَهُمْ إِلَّا أَن قَالُوا ائْتُوا بِآبَائِنَا إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (25) کاتێکیش ئایه‌ته‌کانی قورئانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه (که به‌ڵگه‌ی زۆر به‌هێز و ڕوونی تێدایه له‌سه‌ر زیندووبوونه‌وه، هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌کیان هاتۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی) که ده‌ڵێن: ده‌باشه باو‌و باپیرانی مردوومان بۆ زیندوو بکه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟! (شایه‌نی باسه که حه‌زره‌تی عیسا ئه‌و کاره‌ی بۆ خه‌ڵکی ئه‌نجام دا به ویستی خوا، که‌چی وتراوه: ئه‌مه سحروو جادووه)؟ |
قُلِ اللَّهُ يُحْيِيكُمْ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يَجْمَعُكُمْ إِلَىٰ يَوْمِ الْقِيَامَةِ لَا رَيْبَ فِيهِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ (26) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: (ئه‌و شتانه به‌ده‌ست ئێمه نیه) ئه‌وه هه‌ر خوایه ژیانتان پێ ده‌به‌خشێت و پاشان ده‌تان مرێنێت و دوای ئه‌وه کۆتان ده‌کاته‌وه له ڕۆژی قیامه‌تدا که هیچ گومانی تیادانیه، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌مه نازانن |
وَلِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۚ وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ يَوْمَئِذٍ يَخْسَرُ الْمُبْطِلُونَ (27) هه‌ر خوا خاوه‌نی ئاسمانه‌کان و زه‌ویه، ئه‌و ڕۆژه‌ی که قیامه‌ت پێش دێت، هه‌ر ئه‌و ڕۆژه هه‌رچی به‌تاڵپه‌رست و ناحه‌ق په‌رستانه له زه‌ره‌رمه‌ندیه‌کی زۆر گه‌وره‌دا ده‌بن |
وَتَرَىٰ كُلَّ أُمَّةٍ جَاثِيَةً ۚ كُلُّ أُمَّةٍ تُدْعَىٰ إِلَىٰ كِتَابِهَا الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ (28) ئه‌و ڕۆژه ده‌بینیت هه‌موو خه‌ڵکی به چۆكدا هاتوون و له‌سه‌ر ئه‌ژنۆو په‌نجه‌کانیان ئاماده‌ن (هه‌ر که‌س چاوه‌ڕێ بانگ کردنه بۆ لێپرسینه‌وه، ئاماده‌یه ده‌ست به‌جێ ڕاپه‌ڕێت و ڕا بکات بۆ به‌رده‌م دادگای پڕ له دادی په‌روه‌ردگار) هه‌ر قه‌وم و هۆزێك بانگ ده‌کرێت بۆ لای ئه‌و کتێبه‌ی که بۆی ڕه‌وانه کراوه، یاخود بانگ ده‌کرێت بۆ لای نامه‌ی کرده‌وه‌کانی، ئه‌وسا پێیان ده‌وترێت: ئه‌مڕۆ ئیتر پاداشتی ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ده‌تان کرد ده‌درێته‌وه |
هَٰذَا كِتَابُنَا يَنطِقُ عَلَيْكُم بِالْحَقِّ ۚ إِنَّا كُنَّا نَسْتَنسِخُ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ (29) ئه‌مه ئێتر نامه‌ی کرده‌وه‌کانتانه که تۆمارمان کردووه له‌سه‌رتان، خۆی گوایه قسه ده‌کات و حه‌ق وێژه (دیاره کرده‌وه‌کانمان تۆمار کراوه له‌سه‌ر ده‌زگای زۆر پێشکه‌وتوو) چونکه به‌ڕاستی ئێمه کاتی خۆی ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌تان کرد له‌به‌رمان ده‌گرته‌وه |
فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ فَيُدْخِلُهُمْ رَبُّهُمْ فِي رَحْمَتِهِ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْمُبِينُ (30) جا ئه‌و کاته ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه وه کاروکرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه، ئه‌وه په‌روه‌ردگاریان ده‌یانخاته ژێر سایه‌ی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆیه‌وه، ته‌نها ئه‌وه سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازیه‌کی ئاشکرایه |
وَأَمَّا الَّذِينَ كَفَرُوا أَفَلَمْ تَكُنْ آيَاتِي تُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ فَاسْتَكْبَرْتُمْ وَكُنتُمْ قَوْمًا مُّجْرِمِينَ (31) به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که بێ بڕوا‌و کافر بوون پێیان ده‌وترێت: باشه، ئێوه ئایه‌ته‌کانی منتان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرایه‌وه؟! که‌چی خۆتان به‌گه‌وره‌و زل ده‌زانی، به‌ڕاستی ئێوه هۆزێکی تاوانبار‌و تاوانکار بوون |
وَإِذَا قِيلَ إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ وَالسَّاعَةُ لَا رَيْبَ فِيهَا قُلْتُم مَّا نَدْرِي مَا السَّاعَةُ إِن نَّظُنُّ إِلَّا ظَنًّا وَمَا نَحْنُ بِمُسْتَيْقِنِينَ (32) کاتیکیش بوترایه: بێگومان به‌ڵێنی خوا ڕاسته و ڕۆژی قیامه‌ت هه‌ر دێت و گومانی تیادا نیه، ئێوه له وه‌ڵامدا ده‌تانوت: ئێمه هه‌ر نازانین ڕۆژی قیامه‌ت چیه؟! ئێمه هه‌ر گومان ده‌به‌ین و دڵنیا نین |
وَبَدَا لَهُمْ سَيِّئَاتُ مَا عَمِلُوا وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ (33) ئه‌و کاته له قیامه‌تدا ئه‌و کاروکرده‌وه ناشرینیانه‌ی که کردوویانه بۆیان ده‌رده‌که‌وێت و ئاشکرا ده‌بێت، ئه‌وه‌ش که گاڵته‌یان پێده‌کرد و بڕوایان پێی نه‌بوو (که سزا‌و ئازاری دۆزه‌خه) له هه‌موو لایه‌که‌وه ده‌وریان ده‌دات و ڕێگه‌ی ڕزگارییان لێ ده‌بڕێت |
وَقِيلَ الْيَوْمَ نَنسَاكُمْ كَمَا نَسِيتُمْ لِقَاءَ يَوْمِكُمْ هَٰذَا وَمَأْوَاكُمُ النَّارُ وَمَا لَكُم مِّن نَّاصِرِينَ (34) پێیان ده‌وترێت: له‌مڕۆ به‌دواوه ئیتر ئێوه فه‌رامۆش ده‌که‌ین و پشت گوێتان ده‌خه‌ین، هه‌روه‌ك چۆن ئێوه بڕوا بوونتان به‌م ڕۆژه فه‌رامۆش کرد، شوێنی نیشته‌جێ و حه‌وانه‌وه‌شتان ناو ئاگری دۆزه‌خه، که‌سیشتان ده‌ست ناکه‌وێت پشتیوانی و پشتگیریتان لێ بکات |
ذَٰلِكُم بِأَنَّكُمُ اتَّخَذْتُمْ آيَاتِ اللَّهِ هُزُوًا وَغَرَّتْكُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا ۚ فَالْيَوْمَ لَا يُخْرَجُونَ مِنْهَا وَلَا هُمْ يُسْتَعْتَبُونَ (35) ئه‌م سه‌رئه‌نجامه‌ش بۆیه یه‌خه‌ی پێ‌گرتن چونکه به‌ڕاستی کاتی خۆی گاڵته‌تان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا ده‌هات، ژیانی دنیاش غه‌ڕاو گومڕای کردبوون، ئه‌مڕۆ ئیتر ڕزگاربوونیان ئه‌سته‌مه له‌و ئاگری دۆزه‌خه لێی ده‌رناهێنرێن، داوای ئه‌وه‌شیان لێناکرێت خوا له‌خۆیان ڕازی بکه‌ن |
فَلِلَّهِ الْحَمْدُ رَبِّ السَّمَاوَاتِ وَرَبِّ الْأَرْضِ رَبِّ الْعَالَمِينَ (36) جا هه‌ر له بۆ خوایه سوپاس و ستایش، که په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کانه، په‌روه‌ردگاری زه‌ویشه، په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیان |
وَلَهُ الْكِبْرِيَاءُ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (37) هه‌رچی گه‌وره‌یی و شکۆمه‌ندی هه‌یه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌و زاته باڵا ده‌ست و دانایه |