إِذَا وَقَعَتِ الْوَاقِعَةُ (1) کاتێک ڕووداوه‌سامناکه‌که‌پێش دێت... (مه‌به‌ست ڕۆژی قیامه‌ته) |
لَيْسَ لِوَقْعَتِهَا كَاذِبَةٌ (2) روودانی ئه‌و کاره‌ساته‌حه‌قیقه‌ته و که‌س ناتوانێت بڕوای پێی نه‌بێت و به‌ڕاستی نه‌زانێت |
خَافِضَةٌ رَّافِعَةٌ (3) نزم که‌ره‌وه‌یه‌و به‌رزکه‌ره‌وه، (ئیمانداران به‌رزو پایه‌دار ده‌بن، خوانه‌ناسانیش سه‌رشۆڕ و ڕیسوا) |
إِذَا رُجَّتِ الْأَرْضُ رَجًّا (4) کاتێک زه‌وی ده‌شڵه‌قێت و به‌توندی ده‌له‌رزێت |
وَبُسَّتِ الْجِبَالُ بَسًّا (5) کێوه‌کانیش وردوخاش ده‌بن (ته‌خت و ساف ده‌بن، به‌رزیه‌کان، نشێوه‌کان پڕ ده‌که‌ن) |
فَكَانَتْ هَبَاءً مُّنبَثًّا (6) ده‌بنه‌ته‌پوتۆزێکی په‌رش و بڵاو (زه‌ویان پێ ته‌خت و ڕێک ده‌کرێت) |
وَكُنتُمْ أَزْوَاجًا ثَلَاثَةً (7) ئه‌و کاته‌ئێوه ده‌بنه‌سێ ده‌سته‌وه |
فَأَصْحَابُ الْمَيْمَنَةِ مَا أَصْحَابُ الْمَيْمَنَةِ (8) ده‌سته‌ی ڕاستیان ده‌رده‌که‌ون، جا چووزانی ئه‌وانه‌له‌چ خۆشیه‌کدان؟ |
وَأَصْحَابُ الْمَشْأَمَةِ مَا أَصْحَابُ الْمَشْأَمَةِ (9) هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی چه‌پ و لار‌و وێره‌کانیش، ئای ئه‌و شوومانه‌له‌چ سه‌رگه‌ردانه‌کدان؟ |
وَالسَّابِقُونَ السَّابِقُونَ (10) (ده‌سته‌ی سێهه‌م) پێشکه‌وتووه‌کانن، ئه‌وانه‌ن که‌پێشکه‌وتوون له‌به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوادا |
أُولَٰئِكَ الْمُقَرَّبُونَ (11) ئا ئه‌وانه‌نزیک کراوه‌ی باره‌گای په‌روه‌ردگاریانن |
فِي جَنَّاتِ النَّعِيمِ (12) له‌باخه‌کانی به‌هه‌شتی پڕ له‌نازو نیعمه‌تدا |
ثُلَّةٌ مِّنَ الْأَوَّلِينَ (13) ده‌سته‌یه‌کی زۆریان له‌وان که‌زوو چوون به‌ده‌م بانگه‌وازی خواوه |
وَقَلِيلٌ مِّنَ الْآخِرِينَ (14) ده‌سته‌یه‌کی که‌میشیان له‌وانه‌ن که‌دواتر (به‌شوێن ئه‌واندا ڕێبازی ئیمانیان گرته‌به‌ر) |
عَلَىٰ سُرُرٍ مَّوْضُونَةٍ (15) له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه‌ی نه‌خشدارو چنراو به‌ئاڵتون دانیشتوون |
مُّتَّكِئِينَ عَلَيْهَا مُتَقَابِلِينَ (16) شانیان داداوه‌له‌سه‌ر کورسیه‌کان به‌رامبه‌ر به‌یه‌ک، دیاره که‌له‌بۆنه‌ی تایبه‌تیدا که‌هه‌میشه، له‌به‌هه‌شتدا به‌رده‌وامه‌ئیماندارن پێک شاد ده‌بن |
يَطُوفُ عَلَيْهِمْ وِلْدَانٌ مُّخَلَّدُونَ (17) لاوانی جوان و ئێسک سووک و نه‌مر به‌ده‌وریاندا دێن وخزمه‌تیان ده‌که‌ن و هه‌میشه گه‌نجن و پیرنابن |
بِأَكْوَابٍ وَأَبَارِيقَ وَكَأْسٍ مِّن مَّعِينٍ (18) به‌کوپ و دۆڵکه و سوراحیه‌وه ده‌گه‌ڕێن و له‌په‌رداخی تایبه‌تدا جۆره‌ها شه‌ربه‌ت و شه‌راب و خواردنه‌وه‌ی به‌تام و خۆشیان پێشکه‌ش ده‌که‌ن که‌له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی ڕه‌وانه‌وه‌پڕ ده‌کرێن |
لَّا يُصَدَّعُونَ عَنْهَا وَلَا يُنزِفُونَ (19) ئه‌و شه‌رابانه‌نه‌سه‌ریان پێی دێته ئێش و نه‌سه‌رخۆش ده‌بن |
وَفَاكِهَةٍ مِّمَّا يَتَخَيَّرُونَ (20) میوه‌شیان بۆ ده‌گێڕن، به‌ئاره‌زووی خۆیان لێی هه‌ڵده‌بژێرن |
وَلَحْمِ طَيْرٍ مِّمَّا يَشْتَهُونَ (21) گۆشتی هه‌ر باڵنده‌یه‌کیش که‌حه‌زی لێ بکه‌ن بۆتان ئاماده‌یه |
وَحُورٌ عِينٌ (22) هاوڕێ له‌گه‌ڵ حۆری چاوگه‌ش و چاو ڕه‌شیش |
كَأَمْثَالِ اللُّؤْلُؤِ الْمَكْنُونِ (23) وه‌ک مرواری شاراوه‌وده‌ست لێ نه‌که‌توو |
جَزَاءً بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (24) له‌پاداشتی کاروکره‌وه‌ی چاکیانداکه ده‌یانکرد |
لَا يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْوًا وَلَا تَأْثِيمًا (25) هیچ جۆره قسه‌یه‌کی نابه‌جێ ونادروست و ناڕێک نابیستن و یه‌کتریش گوناهبار ناکه‌ن |
إِلَّا قِيلًا سَلَامًا سَلَامًا (26) جگه‌له‌وتنی سڵاو و وه‌ڵامدانه‌وه و قسه‌ی خۆش نه‌بێت |
وَأَصْحَابُ الْيَمِينِ مَا أَصْحَابُ الْيَمِينِ (27) ده‌سته‌ی ڕاسته‌کانیش، جا چووزانێ که‌ئه‌وانیش له‌چ خۆشیه‌کدان |
فِي سِدْرٍ مَّخْضُودٍ (28) له‌ژێر سێبه‌ری _ سدر _ ی بێ دڕکدان |
وَطَلْحٍ مَّنضُودٍ (29) هه‌روه‌ها دره‌ختی مۆزیش که‌به‌رهه‌مه‌کانی چین چین له‌سه‌ر یه‌کن |
وَظِلٍّ مَّمْدُودٍ (30) له‌ژێر سێبه‌ری دوور‌و درێژدان له‌و باخه‌خۆشانه‌دا |
وَمَاءٍ مَّسْكُوبٍ (31) تاڤگه‌ی جوان و حه‌وز و فواره‌ی ڕازاوه‌ی تێدایه |
وَفَاكِهَةٍ كَثِيرَةٍ (32) میوه‌هاتی زۆر‌و هه‌مه‌چه‌شنیش |
لَّا مَقْطُوعَةٍ وَلَا مَمْنُوعَةٍ (33) نه‌به‌روبومی ته‌واو ده‌بێت، نه قه‌ده‌غه‌کراویشه |
وَفُرُشٍ مَّرْفُوعَةٍ (34) هه‌روه‌ها ڕاخه‌ری به‌رزو بڵندی لێیه |
إِنَّا أَنشَأْنَاهُنَّ إِنشَاءً (35) ئه‌و حۆریانه‌مان به‌تایبه‌ت بۆ دروست کردوون |
فَجَعَلْنَاهُنَّ أَبْكَارًا (36) کردوومانن به‌حۆریانی هه‌میشه کیژ |
عُرُبًا أَتْرَابًا (37) هاوسه‌ره‌کانیان زۆرخۆش ده‌وێت و هه‌موویان هاو ته‌مه‌نن |
لِّأَصْحَابِ الْيَمِينِ (38) ئه‌مانه‌هه‌مووی بۆ ده‌سته‌ی ڕاسته‌کان (ئه‌وانه‌ی نامه‌ی کرده‌وه‌کانیان درایه ده‌ستی ڕاستیان) |
ثُلَّةٌ مِّنَ الْأَوَّلِينَ (39) ئه‌وانه‌ده‌سته‌یه‌کی زۆریان له‌ئیماندارانی پێشینن |
وَثُلَّةٌ مِّنَ الْآخِرِينَ (40) هه‌روه‌ها ده‌سته‌یه‌کی زۆریش له‌ئیماندارانی دوایین ده‌گرێته‌وه |
وَأَصْحَابُ الشِّمَالِ مَا أَصْحَابُ الشِّمَالِ (41) له‌ولاشه‌وه‌ده‌سته‌ی چه‌په‌کان، قوڕبه‌سه‌ریان، بۆ بار‌و دۆخچک که‌تێی که‌وتوون |
فِي سَمُومٍ وَحَمِيمٍ (42) له‌ناو گڕه و ئاوی له‌کوڵ دا گیریان خواردووه‌و ده‌تلێنه‌وه |
وَظِلٍّ مِّن يَحْمُومٍ (43) راده‌که‌ن بۆ ژێر سێبه‌ر، که‌ئه‌ویش دووکه‌ڵی ڕه‌ش و گه‌رم و سوتێنه‌ره |
لَّا بَارِدٍ وَلَا كَرِيمٍ (44) نه‌فێنکه و نه‌به‌که‌ڵکی حه‌وانه‌وه‌دێت |
إِنَّهُمْ كَانُوا قَبْلَ ذَٰلِكَ مُتْرَفِينَ (45) چونکه‌به‌ڕاستی ئه‌وانه‌کاتی خۆی له‌ناو نازو نیعمه‌تی حه‌رامدا ده‌تلانه‌وه |
وَكَانُوا يُصِرُّونَ عَلَى الْحِنثِ الْعَظِيمِ (46) ئه‌وانه‌به‌رده‌وام له‌سه‌ر گوناهه‌گه‌وره‌که‌پێیان دادگرت (هاوه‌ڵیان بۆ خوا بڕیار ده‌دا) |
وَكَانُوا يَقُولُونَ أَئِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًا وَعِظَامًا أَإِنَّا لَمَبْعُوثُونَ (47) هه‌میشه ده‌یانوت: ئایا کاتێک ئێمه مردین و بووینه خاک و ئێسقان ئێمه زیندووده‌کرێینه‌وه؟ |
أَوَآبَاؤُنَا الْأَوَّلُونَ (48) یاخود باو‌و باپیرانی دێرینیشیان؟ |
قُلْ إِنَّ الْأَوَّلِينَ وَالْآخِرِينَ (49) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: بێگومان پێشینان و پاشینان هه‌رهه‌موویان |
لَمَجْمُوعُونَ إِلَىٰ مِيقَاتِ يَوْمٍ مَّعْلُومٍ (50) کۆ ده‌کرێنه‌وه و ڕاپێچ ده‌کرێن به‌ره‌و مه‌یدانی ڕۆژی دیاری کراو |
ثُمَّ إِنَّكُمْ أَيُّهَا الضَّالُّونَ الْمُكَذِّبُونَ (51) پاشان بێگومان ئێوه ئه‌ی گومڕاو بێ باوه‌ڕان ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕتان به‌ڕاستیه‌کان نیه |
لَآكِلُونَ مِن شَجَرٍ مِّن زَقُّومٍ (52) له‌به‌روبوومی دره‌ختی ژه‌قنه‌بوتیش ده‌خۆن |
فَمَالِئُونَ مِنْهَا الْبُطُونَ (53) ورگ و سکتانی لێ پر ده‌که‌ن |
فَشَارِبُونَ عَلَيْهِ مِنَ الْحَمِيمِ (54) ئینجا ناوی له‌کوڵیشی به‌سه‌ردا ده‌که‌ن |
فَشَارِبُونَ شُرْبَ الْهِيمِ (55) هه‌ر وه‌کو ئه‌و حوشترانه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشیه‌کی تایبه‌تیه‌وه تێر ئاو نابن |
هَٰذَا نُزُلُهُمْ يَوْمَ الدِّينِ (56) ئه‌مه‌میوانداری ئه‌وانه‌له‌قیامه‌تدا |
نَحْنُ خَلَقْنَاكُمْ فَلَوْلَا تُصَدِّقُونَ (57) ئێمه دروستمان کردوون ده‌بۆچی بڕوا ناکه‌ن؟ |
أَفَرَأَيْتُم مَّا تُمْنُونَ (58) جا پێم بڵێن ئه‌و مه‌نی یه‌ی که‌له‌جێی خۆیدا دایده‌نێن؟ (چیه و چۆنه؟ له‌م سه‌رده‌مه‌دا زانستی هه‌ندێک نهێنیه‌کانی ڕوون کردۆته‌وه، که‌چۆن له‌نێوان ملیۆنه‌هادا به‌ویستی خوا یه‌ک دانه‌ی یه‌ک ده‌گرێت له‌گه‌ڵ هێلکۆکه‌یه‌کدا له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی ئاده‌میزاد) |
أَأَنتُمْ تَخْلُقُونَهُ أَمْ نَحْنُ الْخَالِقُونَ (59) ئایا ئێوه دروستی ده‌که‌ن یان ئێمه به‌دیهێنه‌رین؟ |
نَحْنُ قَدَّرْنَا بَيْنَكُمُ الْمَوْتَ وَمَا نَحْنُ بِمَسْبُوقِينَ (60) ئێمه نه‌خشه‌ی مردنمان له‌نێوانتاندا بڕیار داوه، که‌س ده‌سه‌ڵاتی پێش ئێمه نه‌که‌وتووه‌و بێ تواناش نین |
عَلَىٰ أَن نُّبَدِّلَ أَمْثَالَكُمْ وَنُنشِئَكُمْ فِي مَا لَا تَعْلَمُونَ (61) که‌له‌شوێنی ئێوه نه‌وه‌ی تر بهێنین و بیخه‌ینه شوێنتان، یاخود سه‌رله‌نوێ له‌رێگه‌یه‌که‌وه که‌نایزانن دروستتان بکه‌ینه‌وه |
وَلَقَدْ عَلِمْتُمُ النَّشْأَةَ الْأُولَىٰ فَلَوْلَا تَذَكَّرُونَ (62) سوێند به‌خوا خۆ ئه‌وه‌ته‌بوونی سه‌ره‌تاو یه‌که‌م جارتان زانیووه‌و به‌چاوی خۆتان بینیووتانه چۆن په‌یداده‌بن، که‌واته‌بۆچی یاداوه‌ری وه‌رناگرن و بیر ناکه‌نه‌وه؟ |
أَفَرَأَيْتُم مَّا تَحْرُثُونَ (63) ئایا سه‌رنجتانداوه‌له‌و زه‌ویه‌ی که‌ده‌یکێڵن و ده‌یچێنن؟ |
أَأَنتُمْ تَزْرَعُونَهُ أَمْ نَحْنُ الزَّارِعُونَ (64) ئایا ئێوه ده‌یڕوێنن، یان هه‌ر ئێمه‌ین ڕوێنه‌ر و به‌رهه‌م هێنه‌ر |
لَوْ نَشَاءُ لَجَعَلْنَاهُ حُطَامًا فَظَلْتُمْ تَفَكَّهُونَ (65) ئایا ئێوه ده‌یڕوێنن، یان هه‌ر ئێمه‌ین ڕوێنه‌ر و به‌رهه‌م هێنه‌ر |
إِنَّا لَمُغْرَمُونَ (66) به‌خه‌فه‌ت و په‌ژاره‌وه‌ده‌ڵێن: به‌ڕاسته زه‌ره‌ری چاکمان کرد، ڕه‌نجه‌ڕۆ خۆمان |
بَلْ نَحْنُ مَحْرُومُونَ (67) به‌ڵکو بێ به‌ریی و بێ به‌هره‌خۆمان |
أَفَرَأَيْتُمُ الْمَاءَ الَّذِي تَشْرَبُونَ (68) ئه‌ی سه‌رنجی ئه‌و ئاوه‌ناده‌ن که‌رۆژانه چه‌ند جار ده‌یخۆنه‌وه (له‌کوێوه هات، کێ دروستی کرد، له‌چی دروست بوو) |
أَأَنتُمْ أَنزَلْتُمُوهُ مِنَ الْمُزْنِ أَمْ نَحْنُ الْمُنزِلُونَ (69) ئایا ئێوه داتانبه‌زاندووه‌له‌هه‌وره‌کانه‌وه‌یان ئێمه دابه‌زێنه‌رین؟ (به‌هۆی یاسای تایبه‌ته‌وه) |
لَوْ نَشَاءُ جَعَلْنَاهُ أُجَاجًا فَلَوْلَا تَشْكُرُونَ (70) ئه‌گه‌ر بمانویستایه ئه‌و ئاوه‌مان ده‌کرده‌خوێیه‌کی تاڵ و سوێر، جا ئایا بۆ سوپاسگوزاری ناکه‌ن |
أَفَرَأَيْتُمُ النَّارَ الَّتِي تُورُونَ (71) ئایا سه‌رنجی ئه‌و ئاگره‌ناده‌ن کن دایده‌گیرسێنن (له‌جۆره‌ها سه‌رچاوه‌یه... چیه؟ چۆنه؟) |
أَأَنتُمْ أَنشَأْتُمْ شَجَرَتَهَا أَمْ نَحْنُ الْمُنشِئُونَ (72) ئایا ئێوه داره‌که‌یتان دروست کردووه‌یان ئێمه به‌دیهێنه‌رین؟ (ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه که‌نه‌وت له‌ده‌رئه‌نجامی ژێره‌و ژوور بوونی دارستانه‌کان به‌دیهاتوون) |
نَحْنُ جَعَلْنَاهَا تَذْكِرَةً وَمَتَاعًا لِّلْمُقْوِينَ (73) هه‌ر ئێمه کردوومانه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌یادخه‌ره‌وه بێت، هه‌روه‌ها کردوومانه‌ته‌هۆیه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ڕۆک و گه‌شتیاران و ده‌سه‌ڵاتداران که‌ڵکی لێ وه‌ربگرن |
فَسَبِّحْ بِاسْمِ رَبِّكَ الْعَظِيمِ (74) جا که‌واته‌ستایش و سوپاسگوزاری په‌روه‌ردگاری گه‌وره‌به‌و با ناوی پیرۆزی هه‌میشه له‌سه‌ر زارت بێت |
۞ فَلَا أُقْسِمُ بِمَوَاقِعِ النُّجُومِ (75) سوێندم به‌شوێنی ئه‌ستێره‌کان (له‌ئاسمانی فراواندا که‌له‌ژماره‌نایه‌ن) |
وَإِنَّهُ لَقَسَمٌ لَّوْ تَعْلَمُونَ عَظِيمٌ (76) بێگومان ئه‌و سوێنده گه‌ر بزانن سوێندێکی زۆر گه‌وره‌یه (له‌م سه‌رده‌مه‌دا زیاتر ڕوون بۆته‌وه که‌خوای به‌دیهێنه‌ر ملیۆنه‌ها کاکێشان و ملیاره‌ها ئه‌ستێره‌ی دروستکردووه، که‌کۆمه‌ڵه‌ی خۆر له‌ئاستیدا زۆر بچووکن) |
إِنَّهُ لَقُرْآنٌ كَرِيمٌ (77) به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی که‌محمد (صلی الله علیه وسلم) ده‌یخوێنێته‌وه قورئانێکه زۆر پیرۆز‌و به‌ڕێزه |
فِي كِتَابٍ مَّكْنُونٍ (78) له‌کتێبێکی شاراوه‌دا که_ لوح المحفوظ _ ه، پارێزراوه، (هه‌روه‌ها نسخه‌کانی سه‌ر زه‌ویشی پارێزراوه و پارێزراو ده‌بێت هه‌تا دنیا دنیایه) |
لَّا يَمَسُّهُ إِلَّا الْمُطَهَّرُونَ (79) ته‌نها پاکان نه‌بێت که‌س ده‌ستی لێ نادات |
تَنزِيلٌ مِّن رَّبِّ الْعَالَمِينَ (80) ئه‌م قورئانه‌له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌وه نێردراوه‌ته خواره‌وه |
أَفَبِهَٰذَا الْحَدِيثِ أَنتُم مُّدْهِنُونَ (81) له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ڕێزه‌دا که‌ده‌رباره‌ی قورئان وترا، هێشتا ئێوه ئه‌ی باوه‌ڕ لاوازان دوودڵن به‌رامبه‌ر ئه‌م گرفتار و فه‌رمووده‌یه و که‌مته‌رخه‌من له‌به‌جێ هێنانی فه‌رمانه‌کانیدا؟ |
وَتَجْعَلُونَ رِزْقَكُمْ أَنَّكُمْ تُكَذِّبُونَ (82) هه‌موو به‌هره‌یه‌ک که‌ده‌بوایه له‌قورئان وه‌ری بگرن بۆته ئه‌وه‌ی که‌بڕوای پێ ناکه‌ن و به‌درۆی ده‌زانن؟ |
فَلَوْلَا إِذَا بَلَغَتِ الْحُلْقُومَ (83) باشه، ئێوه بۆ بیرناکه‌نه‌وه، ڕۆژێک دێت که: ڕۆحتان ده‌گاته‌گه‌رووتان |
وَأَنتُمْ حِينَئِذٍ تَنظُرُونَ (84) ئێوه‌ش به‌ده‌وری ئه‌و که‌سه‌دا بێ ده‌سه‌ڵاتانه ته‌ماشا ده‌که‌ن و سه‌رنج ده‌ده‌ن |
وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنكُمْ وَلَٰكِن لَّا تُبْصِرُونَ (85) له‌کاتێکدا که‌ئێمه له‌ئێوه نزیکترین لێی، به‌ڵام ئێوه نامانبینن |
فَلَوْلَا إِن كُنتُمْ غَيْرَ مَدِينِينَ (86) خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه زیندوو ناکرێنه‌وه و پاداشت نادرێته‌وه |
تَرْجِعُونَهَا إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (87) ئه‌و ڕوحه‌تان ده‌گێڕایه‌وه ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن و ده‌سه‌ڵاتتان هه‌یه |
فَأَمَّا إِن كَانَ مِنَ الْمُقَرَّبِينَ (88) جا ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که‌له‌سه‌ره‌مه‌رگدایه له‌نزیکان و خۆشه‌ویستانی ئێمه بێت |
فَرَوْحٌ وَرَيْحَانٌ وَجَنَّتُ نَعِيمٍ (89) ئه‌وه‌ئیتر خۆشی و کامه‌رانی و ئاسوده‌یی به‌هه‌شتی پڕ له‌نازو نیعمه‌ت چاوه‌ڕێیه‌تی |
وَأَمَّا إِن كَانَ مِنْ أَصْحَابِ الْيَمِينِ (90) خۆ ئه‌گه‌ر له‌ده‌سته‌ی ڕاستانیش بێت |
فَسَلَامٌ لَّكَ مِنْ أَصْحَابِ الْيَمِينِ (91) ئه‌وه‌له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ڕاستانه‌وه‌سڵاوت پێشکه‌ش ده‌کرێت |
وَأَمَّا إِن كَانَ مِنَ الْمُكَذِّبِينَ الضَّالِّينَ (92) به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ده‌سته‌ی ئه‌وانه‌بێت که‌گومڕان و بڕوایان به‌به‌رنامه‌ی خوا نیه |
فَنُزُلٌ مِّنْ حَمِيمٍ (93) به‌ئاوی له‌کوڵ پێشوازیی لێ ده‌کات |
وَتَصْلِيَةُ جَحِيمٍ (94) ده‌گه‌یه‌نرێته دۆزه‌خ |
إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ حَقُّ الْيَقِينِ (95) به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی که‌باسمان کرد حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه و دوور له‌گومانه |
فَسَبِّحْ بِاسْمِ رَبِّكَ الْعَظِيمِ (96) که‌واته‌ستایش و سوپاسگوزاری په‌روه‌ردگاری گه‌وره‌بکه (با ناوی پیرۆزی هه‌میشه له‌سه‌ر زارت بێت) |