إِذَا السَّمَاءُ انشَقَّتْ (1) کاتێك دێت ئاسمان له‌ت و په‌ت ده‌بێت |
وَأَذِنَتْ لِرَبِّهَا وَحُقَّتْ (2) گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری ده‌بێت، حه‌ق وایه و پێویسته له‌سه‌ری ئاوا فه‌رمانبه‌ردار بێت |
وَإِذَا الْأَرْضُ مُدَّتْ (3) هه‌روه‌ها کاتێك دێت زه‌ویش پان و به‌رین ده‌بێته‌وه (تا جێگه‌ی هه‌مووانی له‌سه‌ر ببێته‌وه، که ئه‌مه ئاماژه‌یه، بۆ ته‌خت بوونی) |
وَأَلْقَتْ مَا فِيهَا وَتَخَلَّتْ (4) هه‌رچی له‌ناویدا هه‌یه فڕێی ده‌داته سه‌ر ڕووکار‌ی و خۆی خاڵی ده‌کات |
وَأَذِنَتْ لِرَبِّهَا وَحُقَّتْ (5) گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری ده‌بێت، حه‌ق وایه و پێویسته له‌سه‌ری ئاوا فه‌رمانبه‌ردار بێت |
يَا أَيُّهَا الْإِنسَانُ إِنَّكَ كَادِحٌ إِلَىٰ رَبِّكَ كَدْحًا فَمُلَاقِيهِ (6) ئه‌ی ئینسان به‌ڕاستی تۆ خۆت زۆر ماندوو ده‌که‌یت، زۆر ڕه‌نج و زه‌حمه‌ت ده‌کێشیت، سه‌رئه‌نجامیش ده‌بێ بگه‌ڕێیته‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارت (تا پاداشتی ڕه‌نج و هه‌وڵه‌که‌ت وه‌ربگریت) |
فَأَمَّا مَنْ أُوتِيَ كِتَابَهُ بِيَمِينِهِ (7) جا ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی کرده‌وه‌کانی درایه ده‌ستی ڕاستی |
فَسَوْفَ يُحَاسَبُ حِسَابًا يَسِيرًا (8) ئه‌وه له‌مه‌ودا لێپرسینه‌وه‌یه‌کی زۆر ئاسانی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت |
وَيَنقَلِبُ إِلَىٰ أَهْلِهِ مَسْرُورًا (9) به‌دڵی خۆش و ڕووی خۆشه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو که‌سوکاری چاک‌و خواناسی، بۆ ناو ئیمانداران (سه‌ره‌ڕای حۆری و غلمان و ولدان) |
وَأَمَّا مَنْ أُوتِيَ كِتَابَهُ وَرَاءَ ظَهْرِهِ (10) (به‌ڵام) ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی کرده‌وه‌کانی له پشتیه‌وه درایه ده‌ستی |
فَسَوْفَ يَدْعُو ثُبُورًا (11) ئه‌وه له‌مه‌ولا هاوارو دادی لێبه‌رزدبێته‌وه و ده‌ڵێت: خوایه مه‌رگ، خوایه بمکوژه، خوا له‌ناوم به‌ره |
وَيَصْلَىٰ سَعِيرًا (12) ده‌خرێته ناو دۆزه‌خ |
إِنَّهُ كَانَ فِي أَهْلِهِ مَسْرُورًا (13) چونکه به‌ڕاستی ئه‌و جۆره که‌سه کاتی خۆی له‌ناو ماڵ و خێزانی‌دا به‌که‌یف و ئاهه‌نگی ناشه‌رعی، به به‌رپاکردنی سفره‌و خوانی حه‌رام دڵی خۆش بوو (مه‌به‌ستی ڕابواردنی حه‌رام بوو) |
إِنَّهُ ظَنَّ أَن لَّن يَحُورَ (14) بڕوای وابوو که هه‌رگیز زیندوو بوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه و لێپرسینه‌وه نیه |
بَلَىٰ إِنَّ رَبَّهُ كَانَ بِهِ بَصِيرًا (15) نه‌خێر به‌گومانی ئه‌و نه‌بوو، په‌روه‌ردگاری چاك ئاگاداری کار‌و کرده‌وه‌کانی بوو و ده‌یبینی چی ده‌کات |
فَلَا أُقْسِمُ بِالشَّفَقِ (16) سوێندم (به‌و کاته‌ی دوای خۆرئاوا بوون) ئاسۆ سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێت |
وَاللَّيْلِ وَمَا وَسَقَ (17) به شه‌وو ئه‌وه‌ی که کۆی ده‌کاته‌وه (شه‌وگار ئاده‌میزاد له‌ماڵی خۆیدا و، گیانداران له شوێنی خۆیان و باڵنده‌کان له هێلانه‌کانیاندا کۆده‌کاته‌وه) |
وَالْقَمَرِ إِذَا اتَّسَقَ (18) به‌مانگی چوارده‌ش کاتێك تێر‌و ته‌واوو گه‌وره و دره‌خشان ده‌بێت |
لَتَرْكَبُنَّ طَبَقًا عَن طَبَقٍ (19) ئێوه تێده‌په‌ڕن و گۆڕانکاری و حاڵاتی زۆرتان به‌سه‌ردێت (بۆ نموونه: له مناڵی، بۆ لاوی، بۆ پیری، بۆ مه‌رگ، بۆ به‌رزه‌خ، بۆ قیامه‌ت، له‌وه‌ودواش بۆ به‌هه‌شت یان دۆزه‌خ)، یاخود له ساغی، بۆ نه‌خۆشی یان به‌پێچه‌وانه‌وه.. له هه‌ژاریی، بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندی یان پێچه‌وانه‌وه، له قیامه‌تیشدا له به‌هه‌شتدا ئیمانداران به‌رده‌وام به‌ره‌و ته‌واوترو چاکتر ده‌برێن |
فَمَا لَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ (20) که‌واته، ئه‌و خوانه‌ناسانه چیانه و بۆچی ئیمان ناهێنن؟ |
وَإِذَا قُرِئَ عَلَيْهِمُ الْقُرْآنُ لَا يَسْجُدُونَ ۩ (21) کاتێک قورئانیش به‌سه‌ریاندا ده‌خوێنرێته‌وه، سوژده نابه‌ن و ملکه‌چ نابن؟ |
بَلِ الَّذِينَ كَفَرُوا يُكَذِّبُونَ (22) دیاره که بێ باوه‌ڕان به‌رده‌وام ڕاستیه‌کان به‌درۆ ده‌زانن، به‌ڵکو باوه‌ڕی پێناکه‌ن |
وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا يُوعُونَ (23) خوایش چاک ئاگا‌و زانایه به‌وه‌ی که له دڵ و ده‌روونیاندا شاردوویانه‌ته‌وه (له بوغز‌و کینه و پیلان، دژی ئیسلام و موسڵمانان) |
فَبَشِّرْهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ (24) (که‌واته)، مژده‌ی ئازار‌و سزایه‌کی به‌ئێشیان پێ بده |
إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَهُمْ أَجْرٌ غَيْرُ مَمْنُونٍ (25) جگه له‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه‌ی چاکیان ئه‌نجامداوه، پاداشتی نه‌بڕاوه و بێ منه‌ت چاوه‌ڕێیانه |