﴿كُتِبَ عَلَيۡكُمُ ٱلۡقِتَالُ وَهُوَ كُرۡهٞ لَّكُمۡۖ وَعَسَىٰٓ أَن تَكۡرَهُواْ شَيۡـٔٗا وَهُوَ خَيۡرٞ لَّكُمۡۖ وَعَسَىٰٓ أَن تُحِبُّواْ شَيۡـٔٗا وَهُوَ شَرّٞ لَّكُمۡۚ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ وَأَنتُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ ﴾
[البَقَرَة: 216]
جه‌نگ له‌سه‌رتان بڕیار دراوه که‌شتێکی گرانه لاتان (ئیماندار به جه‌سته لای گرانه به‌ڵام ڕۆحی پێی ئاسووده‌یه بۆ به‌رگری له ئیسلام و لابردنی کۆسپه‌کان) به‌ڵام له‌وانه‌یه شتێکتان لا ناخۆش بێت که‌چی خێر له‌وه‌دا بێت، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه شتێکتان پێ خۆش بێت که‌چی شه‌ڕ له‌وه‌دا بێت، بێگومان هه‌ر خوا خۆی ده‌زانێت (خێر له چیدایه)، ئێوه نایزانن. (جه‌نگ له ئیسلامدا بۆ به‌رهه‌ڵستی کردنی دوژمنانی داگیرکه‌رو دوژمنانی دینه و بۆ لابردنی ئه‌و کۆسپانه‌یه که نایه‌ڵن خه‌ڵک ئازادانه بژین و ئازادانه ئه‌و ڕێبازه هه‌ڵبژێرن که خۆیان قه‌ناعه‌تیان پێیه‌تی، هه‌رگیز بۆ ئه‌وه نیه که به زۆر خه‌ڵک موسوڵمان ببێت و مێژووی ئیسلام شایه‌تی حاڵه‌و ئه‌گه‌ر کارێکی وا ڕووی دابێت ئه‌وه ئاینی ئیسلام لێی به‌رییه)
ترجمة: كتب عليكم القتال وهو كره لكم وعسى أن تكرهوا شيئا وهو خير, باللغة الكردية
﴿كتب عليكم القتال وهو كره لكم وعسى أن تكرهوا شيئا وهو خير﴾ [البَقَرَة: 216]
Muhammad Saleh Bamoki جەنگتان لەسەر پێویست کرا کەلاتان ناخۆشە وەئەگونجێ شتێکتان پێ ناخۆش بێ کەچی باش وخێر بێت بۆتان وەئەگونجێ شتێکتان پێ خۆش بێ و خراپ بێت بۆتان وە خوا ( چاک وخراپی ئێوە ) ئەزانێت و ئێوە نایزانن |