Quran with Kurdish translation - Surah Al-Baqarah ayat 231 - البَقَرَة - Page - Juz 2
﴿وَإِذَا طَلَّقۡتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَبَلَغۡنَ أَجَلَهُنَّ فَأَمۡسِكُوهُنَّ بِمَعۡرُوفٍ أَوۡ سَرِّحُوهُنَّ بِمَعۡرُوفٖۚ وَلَا تُمۡسِكُوهُنَّ ضِرَارٗا لِّتَعۡتَدُواْۚ وَمَن يَفۡعَلۡ ذَٰلِكَ فَقَدۡ ظَلَمَ نَفۡسَهُۥۚ وَلَا تَتَّخِذُوٓاْ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ هُزُوٗاۚ وَٱذۡكُرُواْ نِعۡمَتَ ٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡ وَمَآ أَنزَلَ عَلَيۡكُم مِّنَ ٱلۡكِتَٰبِ وَٱلۡحِكۡمَةِ يَعِظُكُم بِهِۦۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٞ ﴾
[البَقَرَة: 231]
﴿وإذا طلقتم النساء فبلغن أجلهن فأمسكوهن بمعروف أو سرحوهن بمعروف ولا تمسكوهن﴾ [البَقَرَة: 231]
Muhammad Saleh Bamoki کاتێک ژنانی ھاوسەرتان تەڵاقدا و گەیشتن بە کۆتایی عیددەیان ڕایان بگرنەوە بەخۆشی یان بەرەڵایان بکەن وتەڵاقیان بدەن بەباشی ڕایان مەگرنەوە بەئێش و ئازارەوە بۆئەوەی ستەمیان لێ بکەن ھەرکەسێک کاری وابکات ئەوەستەمی لەخۆی کردوە, وە گاڵتە بەفەرموودەکانی خوا مەکەن و بیربکەنەوە لە چاکەی خوا لەگەڵتاندا و ئەوەی کەبەسەریدا ڕشتوون لەقورئان و فەرموودەی بەجێ بەوە ئامۆژگاریتان دەکات وە لەخوا بترسن وەبزانن کەخوا بەھەموو شت زانایە |