Quran with Kurdish translation - Surah Al-Mu’minun ayat 27 - المؤمنُون - Page - Juz 18
﴿فَأَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡهِ أَنِ ٱصۡنَعِ ٱلۡفُلۡكَ بِأَعۡيُنِنَا وَوَحۡيِنَا فَإِذَا جَآءَ أَمۡرُنَا وَفَارَ ٱلتَّنُّورُ فَٱسۡلُكۡ فِيهَا مِن كُلّٖ زَوۡجَيۡنِ ٱثۡنَيۡنِ وَأَهۡلَكَ إِلَّا مَن سَبَقَ عَلَيۡهِ ٱلۡقَوۡلُ مِنۡهُمۡۖ وَلَا تُخَٰطِبۡنِي فِي ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓاْ إِنَّهُم مُّغۡرَقُونَ ﴾
[المؤمنُون: 27]
﴿فأوحينا إليه أن اصنع الفلك بأعيننا ووحينا فإذا جاء أمرنا وفار التنور﴾ [المؤمنُون: 27]
Muhammad Saleh Bamoki ئەمجا ئێمە نیگامان بۆ کرد کە کەشتیەکە دروست بکە بە پێش چاو و چاودێری وفەرمان و نیگای ئێمە (لەم ئایەتەدا باسی سیفەتی -چاو، عەین - ھاتووە بۆ خوای گەورە، بڕوامان پێیەتی بەبێ ھیچ لێچواندن ولێکدانەوەیەک، شێوەکەی نازانین وە تەنھا خوا خۆی دەزانێت) ئەمجا کاتێک فەرمانی ئێمە (بۆ لەناوبردنی ئەوان) ھات و ئاو لە تەنورەوە ھەڵقوڵا (نیشانەی دەسپێکردنی توفانەکەیە) تۆش بیخەرە ناو کەشتیەکەوە (سواری کە) لە ھەموو جۆرە (ئاژەڵێک)جوتێک (نێر ومێ یەک) ھەروەھا (سواری بکە ئەندامانی) خێزانەکەت جگە لەوانەیان کە بڕیاری لە ناو چوونیان دراوە (کە کوڕەکەی و ھاوسەرەکەی بوون) وقسەشم لەگەڵدا مەکە لەبارەی ئەوانەی کەستەمیان کردوە (و باوەڕیان نەھێنا) چونکە بێگومان ئەوانە دەخنکێنرێن |