×

ئه‌گه‌ر له بێ باوه‌ران بپرسیت: کێ ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه‌؛ بێ 39:38 Kurdish translation

Quran infoKurdishSurah Az-Zumar ⮕ (39:38) ayat 38 in Kurdish

39:38 Surah Az-Zumar ayat 38 in Kurdish (الكردية)

Quran with Kurdish translation - Surah Az-Zumar ayat 38 - الزُّمَر - Page - Juz 24

﴿وَلَئِن سَأَلۡتَهُم مَّنۡ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُۚ قُلۡ أَفَرَءَيۡتُم مَّا تَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ إِنۡ أَرَادَنِيَ ٱللَّهُ بِضُرٍّ هَلۡ هُنَّ كَٰشِفَٰتُ ضُرِّهِۦٓ أَوۡ أَرَادَنِي بِرَحۡمَةٍ هَلۡ هُنَّ مُمۡسِكَٰتُ رَحۡمَتِهِۦۚ قُلۡ حَسۡبِيَ ٱللَّهُۖ عَلَيۡهِ يَتَوَكَّلُ ٱلۡمُتَوَكِّلُونَ ﴾
[الزُّمَر: 38]

ئه‌گه‌ر له بێ باوه‌ران بپرسیت: کێ ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه‌؛ بێ دوودڵی و به‌وپه‌ڕی دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێن: خوا، باشه‌؛ پێمان بڵێن: ئه‌وه‌ی هاواری لێ ده‌‌که‌ن له جیاتی خوا، ئه‌گه‌ر ئه‌و خوایه بیه‌وێت تووشی به‌ڵاو ناخۆشیه‌کم بکات، ئایا ئه‌و بتانه ده‌توانن فریام بکه‌ون و نه‌هێڵن؟ یاخود ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ڕه‌حمه‌ت و به‌خششێکم پێ ببه‌خشێت، ئایا ئه‌وانه ده‌توانن ئه‌و ڕه‌حمه‌ت و به‌خششه قه‌ده‌غه بکه‌ن و نه‌یه‌ڵن و بیگرنه‌وه؟! تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (‎صلی الله علیه وسلم) بڵێ: من خوام به‌سه که له ته‌نگانه‌دا ده‌گاته فریام، ده‌با ئه‌وانه‌ی پشتیوانیان ده‌وێت هه‌ر پشت به‌و ببه‌ستن

❮ Previous Next ❯

ترجمة: ولئن سألتهم من خلق السموات والأرض ليقولن الله قل أفرأيتم ما تدعون, باللغة الكردية

﴿ولئن سألتهم من خلق السموات والأرض ليقولن الله قل أفرأيتم ما تدعون﴾ [الزُّمَر: 38]

Muhammad Saleh Bamoki
سوێند بەخوا ئەگەر پرسیاریان لێ بکەیت کێ ئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە بێگومان دەڵێن: خوا بڵێ: دەی پێم بڵێن ئەوانەی دەیان پەرستن جگە لەخوا ئەگەر خوا وویستی زیانێکم پێ بگەیەنێت ئایا ئەو (پەرستراوانە) دەتوانن ئازارو زیانی ئەوم لێ لادەن؟ یان ئەگەر وویستی نیعمەت وڕەحمەتێکی (خۆیم) پێ بدات ئایا ئەوانە دەتوانن نیعمەت و ڕەحمەتی ئەوم لێ بگرنەوە بڵێ: من ھەر خوام بەسە خۆسپێران تەنھا پشت بەو دەبەستن
❮ Previous Next ❯

Verse in more languages

Transliteration Bangla Bosnian German English Persian French Hindi Indonesian Kazakh Dutch Russian Spanish Turkish Urdu Uzbek