Quran with Kurdish translation - Surah An-Nisa’ ayat 6 - النِّسَاء - Page - Juz 4
﴿وَٱبۡتَلُواْ ٱلۡيَتَٰمَىٰ حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغُواْ ٱلنِّكَاحَ فَإِنۡ ءَانَسۡتُم مِّنۡهُمۡ رُشۡدٗا فَٱدۡفَعُوٓاْ إِلَيۡهِمۡ أَمۡوَٰلَهُمۡۖ وَلَا تَأۡكُلُوهَآ إِسۡرَافٗا وَبِدَارًا أَن يَكۡبَرُواْۚ وَمَن كَانَ غَنِيّٗا فَلۡيَسۡتَعۡفِفۡۖ وَمَن كَانَ فَقِيرٗا فَلۡيَأۡكُلۡ بِٱلۡمَعۡرُوفِۚ فَإِذَا دَفَعۡتُمۡ إِلَيۡهِمۡ أَمۡوَٰلَهُمۡ فَأَشۡهِدُواْ عَلَيۡهِمۡۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ حَسِيبٗا ﴾
[النِّسَاء: 6]
﴿وابتلوا اليتامى حتى إذا بلغوا النكاح فإن آنستم منهم رشدا فادفعوا إليهم﴾ [النِّسَاء: 6]
Muhammad Saleh Bamoki ھەتیوان تاقی بکەنەوە ھەر کاتێک گەیشتنە (تەمەنی) ژن ھێنان و شووکردن ئەمجا ئەگەر ھەستان کرد لەواندا ژیری (و پێگەیشتن) ئەوە سامان و ماڵەکانیان پێ بدەنەوە و ماڵەکانیان مەخۆن بە زیادەڕەوی و بەپـەلـە نەوەک گەورە ببن (ولێتان وەرگرنەوە) وە ھەر کەس (لەسەرپەرشتیاری ھەتیوان) دەوڵەمەند بوو با خۆی بگرێتەوە (لە خواردنی ماڵیان) وە ھەر کەس لەوان ھەژار بوو با (لێی) بخوات بە ئەندازەی پێویست ئەمجا ھەر کات ماڵی ھەتیوەکانتان دایەوە پێیان ئەوە شایەتیان لەسەر بگرن بەسە خوا بۆ لێپرسینەوە (بەسەرتانەوە) |