×

ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پرسیارت لێده‌که‌ن چی حه‌ڵاڵکراوه بۆیان؟ پێیان 5:4 Kurdish translation

Quran infoKurdishSurah Al-Ma’idah ⮕ (5:4) ayat 4 in Kurdish

5:4 Surah Al-Ma’idah ayat 4 in Kurdish (الكردية)

Quran with Kurdish translation - Surah Al-Ma’idah ayat 4 - المَائدة - Page - Juz 6

﴿يَسۡـَٔلُونَكَ مَاذَآ أُحِلَّ لَهُمۡۖ قُلۡ أُحِلَّ لَكُمُ ٱلطَّيِّبَٰتُ وَمَا عَلَّمۡتُم مِّنَ ٱلۡجَوَارِحِ مُكَلِّبِينَ تُعَلِّمُونَهُنَّ مِمَّا عَلَّمَكُمُ ٱللَّهُۖ فَكُلُواْ مِمَّآ أَمۡسَكۡنَ عَلَيۡكُمۡ وَٱذۡكُرُواْ ٱسۡمَ ٱللَّهِ عَلَيۡهِۖ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلۡحِسَابِ ﴾
[المَائدة: 4]

ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پرسیارت لێده‌که‌ن چی حه‌ڵاڵکراوه بۆیان؟ پێیان بڵێ: هه‌رچی خۆراکی چاک و پاکه بۆتان حه‌ڵاڵ کراوه‌، ئه‌وه‌ش باڵنده‌و تانجی شکاری بۆتان ڕاو ده‌که‌ن و فێرتان کردوون (بێگومان خوا توانای به‌خشیووه به مرۆڤ بتوانێت مه‌شق بکات به‌گیانداران و فێریان بکات ڕاوی بۆ بکه‌ن به‌تایبه‌تی تانجی)، ده بخۆن له‌وه‌ی بۆتان ده‌گرن و ناوی خوای لێ بهێنن کاتێک به‌ڕه‌ڵای ده‌که‌ن و کاتێک لێی ده‌خۆن، هه‌ر له خوایش بترسن و پارێزکاربن (ئه‌ی ڕاوچیه‌کان)، به‌ڕاستی خوا به‌خێرایی لێپرسینه‌وه ئه‌نجام ده‌دات (ووردو درشتی کردارو ڕه‌فتار فه‌رامۆش ناکات)

❮ Previous Next ❯

ترجمة: يسألونك ماذا أحل لهم قل أحل لكم الطيبات وما علمتم من الجوارح, باللغة الكردية

﴿يسألونك ماذا أحل لهم قل أحل لكم الطيبات وما علمتم من الجوارح﴾ [المَائدة: 4]

Muhammad Saleh Bamoki
(ئەی موحەممەد ﷺ) پرسیارت لێدەکەن چی حەڵاڵ کراوە بۆیان؟ بڵێ حەڵاڵ کراوە بۆتان ھەموو خۆراکە پاکەکان وە (نێچیری) ئەو باڵندە و تانجی و سەگە ڕاو کەرانەی کەفێری ڕاوتان کردوون فێری ڕاویان ئەکەن لەوەی خوافێری کردوون دەبخۆن لەوانەی بۆتان دەگرن و ناوی خوای لەسەر بھێنن (کاتێک تانجیەکەی تێبەرئەدەن وکاتێ دەیخۆن) و لەخوا بترسن بێگومان خوا لێپرسینەوەی خێرایە
❮ Previous Next ❯

Verse in more languages

Transliteration Bangla Bosnian German English Persian French Hindi Indonesian Kazakh Dutch Russian Spanish Turkish Urdu Uzbek