×

بێگومان ژماره‌ی مانگه‌کان لای خوا دوانزه مانگه‌، له‌کتێبی خوادا له (لوح المحفوظ) 9:36 Kurdish translation

Quran infoKurdishSurah At-Taubah ⮕ (9:36) ayat 36 in Kurdish

9:36 Surah At-Taubah ayat 36 in Kurdish (الكردية)

Quran with Kurdish translation - Surah At-Taubah ayat 36 - التوبَة - Page - Juz 10

﴿إِنَّ عِدَّةَ ٱلشُّهُورِ عِندَ ٱللَّهِ ٱثۡنَا عَشَرَ شَهۡرٗا فِي كِتَٰبِ ٱللَّهِ يَوۡمَ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ مِنۡهَآ أَرۡبَعَةٌ حُرُمٞۚ ذَٰلِكَ ٱلدِّينُ ٱلۡقَيِّمُۚ فَلَا تَظۡلِمُواْ فِيهِنَّ أَنفُسَكُمۡۚ وَقَٰتِلُواْ ٱلۡمُشۡرِكِينَ كَآفَّةٗ كَمَا يُقَٰتِلُونَكُمۡ كَآفَّةٗۚ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلۡمُتَّقِينَ ﴾
[التوبَة: 36]

بێگومان ژماره‌ی مانگه‌کان لای خوا دوانزه مانگه‌، له‌کتێبی خوادا له (لوح المحفوظ) دا دیاریکراوه‌، هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه‌، چوار مانگی به حه‌رام داناوه (واته جه‌نگ تیایدا نابێت به‌رپا ببێت)، هه‌ر ئه‌وه‌یه ئایین و به‌رنامه‌ی ڕاست و دروست، که‌وابوو له‌و مانگانه‌دا سته‌م له خۆتان مه‌که‌ن و جه‌نگ به‌رپا مه‌که‌ن، به‌ڵکو ته‌نها دژی موشریکانی (شه‌ڕه‌نگێز) هه‌مووتان بجه‌نگن به گشتی هه‌روه‌کو ئه‌وان دژی ئێوه ده‌جه‌نگن به‌گشتی، ئینجا بشزانن که خوا یارو یاوه‌ری ئه‌و که‌سانه‌یه که لێی ده‌ترسن و پارێزکارن

❮ Previous Next ❯

ترجمة: إن عدة الشهور عند الله اثنا عشر شهرا في كتاب الله يوم, باللغة الكردية

﴿إن عدة الشهور عند الله اثنا عشر شهرا في كتاب الله يوم﴾ [التوبَة: 36]

Muhammad Saleh Bamoki
بەڕاستی ژمارەی مانگەکانی (ساڵ) لای خوا دوانزە مانگە لە (لوح المحفوظ) وا دانراوە لەڕۆژێکەوە (خوا) ئاسمانەکان و زەوی دروست کردووە چوار لەو مانگانە گەورەو بەڕێزن (شەڕیان تێدا قەدەغەکراوە) ئەوە ئاینی رێک و ڕاستە کەواتە لەو چوار مانگەدا ستەم مەکەن لەخۆتان (وکوشتاریان تێدا مەکەن) وە بجەنگن لەدژی تەواوی بت پەرستان بەتێکڕا ھەروەک ئەوان دژی ئێوە دەجەنگن بە تێکڕا و (بێ جیاوازی) ئەوەش بشزانن کە بێگومان خوا لەگەڵ پارێزکاران وخواناساندایە (بە چاودێری و پاراستن)
❮ Previous Next ❯

Verse in more languages

Transliteration Bangla Bosnian German English Persian French Hindi Indonesian Kazakh Dutch Russian Spanish Turkish Urdu Uzbek