Quran with Kurdish translation - Surah Ar-Ra‘d ayat 16 - الرَّعد - Page - Juz 13
﴿قُلۡ مَن رَّبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ قُلِ ٱللَّهُۚ قُلۡ أَفَٱتَّخَذۡتُم مِّن دُونِهِۦٓ أَوۡلِيَآءَ لَا يَمۡلِكُونَ لِأَنفُسِهِمۡ نَفۡعٗا وَلَا ضَرّٗاۚ قُلۡ هَلۡ يَسۡتَوِي ٱلۡأَعۡمَىٰ وَٱلۡبَصِيرُ أَمۡ هَلۡ تَسۡتَوِي ٱلظُّلُمَٰتُ وَٱلنُّورُۗ أَمۡ جَعَلُواْ لِلَّهِ شُرَكَآءَ خَلَقُواْ كَخَلۡقِهِۦ فَتَشَٰبَهَ ٱلۡخَلۡقُ عَلَيۡهِمۡۚ قُلِ ٱللَّهُ خَٰلِقُ كُلِّ شَيۡءٖ وَهُوَ ٱلۡوَٰحِدُ ٱلۡقَهَّٰرُ ﴾
[الرَّعد: 16]
﴿قل من رب السموات والأرض قل الله قل أفاتخذتم من دونه أولياء﴾ [الرَّعد: 16]
Muhammad Saleh Bamoki (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ کێ پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەویە بڵێ خوا جا بڵێ دەی ئێوە بێجگە لەو (خوای گەورە) پشتیوانانێکتان ھەڵبژاردووە (بۆ خۆتان) کەخاوەنی ھیچ سوود و زیانێک نین بۆ خۆشیان بڵێ ئایا کوێر و چاو ساغ یەکسانن؟ یان ئایا تاریکیەکان و ڕووناکی وەک یەک وان؟ نەخێر ئەوانە چەند ھاوبەشێکیان بۆ خوا داناوە؟ (گوایە) وەک دروستکراوانی خوایان دروست کردبێت؟ ئەوسا دروست کراوەکەیان لێ شێواوە!! بڵێ خوا دروستکەری ھەموو شتێکە و ھەر ئەویشە تاک و تەنھا وزاڵە بەسەر ھەموو شتێکدا |