×

له‌سه‌ر ڕووکاری زه‌وی پارچه‌ی جۆراوجۆر هه‌یه له پاڵ یه‌کدا (که کارکردیان هه‌یه 13:4 Kurdish translation

Quran infoKurdishSurah Ar-Ra‘d ⮕ (13:4) ayat 4 in Kurdish

13:4 Surah Ar-Ra‘d ayat 4 in Kurdish (الكردية)

Quran with Kurdish translation - Surah Ar-Ra‘d ayat 4 - الرَّعد - Page - Juz 13

﴿وَفِي ٱلۡأَرۡضِ قِطَعٞ مُّتَجَٰوِرَٰتٞ وَجَنَّٰتٞ مِّنۡ أَعۡنَٰبٖ وَزَرۡعٞ وَنَخِيلٞ صِنۡوَانٞ وَغَيۡرُ صِنۡوَانٖ يُسۡقَىٰ بِمَآءٖ وَٰحِدٖ وَنُفَضِّلُ بَعۡضَهَا عَلَىٰ بَعۡضٖ فِي ٱلۡأُكُلِۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يَعۡقِلُونَ ﴾
[الرَّعد: 4]

له‌سه‌ر ڕووکاری زه‌وی پارچه‌ی جۆراوجۆر هه‌یه له پاڵ یه‌کدا (که کارکردیان هه‌یه له‌سه‌ر چۆنێتی و به‌رهه‌می ڕووه‌ك، جگه له‌وه‌ی جیاوازیان نیشانه‌ن بۆ کانزا جۆراو جۆره‌کان)، هه‌ره‌ها باخی ڕه‌زی ترێ، کشتوکاڵی هه‌مه جۆر له دانه‌وێڵه و بێستانه‌کاندا، دارخورمای یه‌ك قه‌دو دوو قه‌د، هه‌موو ئه‌مانه به‌یه‌ك ئاو ئاودێر ده‌کرێن و له یه‌ك جۆر ئاو ده‌خۆنه‌وه (به‌ڵام سه‌وئه‌نجام ئه‌و هه‌موو به‌روبومه جیاوازه له قه‌باره‌و تام و بۆن و ڕه‌نگ و شێوازدا، په‌یدا ده‌بن) و هه‌ندێکیانمان له هه‌ندێکی تر بۆ خۆراکی ئاده‌میزاد نازدارتر و په‌سه‌ندتر کردووه‌، به‌ڕاستی ئا له‌و شتانه‌شدا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانێك عه‌قڵ و ژیری خۆیان بخه‌نه‌کار

❮ Previous Next ❯

ترجمة: وفي الأرض قطع متجاورات وجنات من أعناب وزرع ونخيل صنوان وغير صنوان, باللغة الكردية

﴿وفي الأرض قطع متجاورات وجنات من أعناب وزرع ونخيل صنوان وغير صنوان﴾ [الرَّعد: 4]

Muhammad Saleh Bamoki
وە لەزەویدا چەند پارچەی لە پاڵ یەکتریدا ھەن ھەروەھا باخاتی ترێ و ڕەز و کشتوکاڵ و(باخاتی) دارخورمای دوو قەدی (یەک بنج) و یەک قەد ھەموویان بەیەک ئاو ئاودەدرێن کەچی فەزڵی ھەندێکیمان داوە بەسەر ھەندێکی تریاندا لەخواردندا (بەجۆرێک تامی ھەریەکەیان جیاوازە لەوی دیکە) بەڕاستی لەوانەدا چەند نیشانەی ڕوون ھەیە بۆ ئەوانەی تێدەگەن و بیردەکەنەوە
❮ Previous Next ❯

Verse in more languages

Transliteration Bangla Bosnian German English Persian French Hindi Indonesian Kazakh Dutch Russian Spanish Turkish Urdu Uzbek