﴿وَكَذَٰلِكَ أَعۡثَرۡنَا عَلَيۡهِمۡ لِيَعۡلَمُوٓاْ أَنَّ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقّٞ وَأَنَّ ٱلسَّاعَةَ لَا رَيۡبَ فِيهَآ إِذۡ يَتَنَٰزَعُونَ بَيۡنَهُمۡ أَمۡرَهُمۡۖ فَقَالُواْ ٱبۡنُواْ عَلَيۡهِم بُنۡيَٰنٗاۖ رَّبُّهُمۡ أَعۡلَمُ بِهِمۡۚ قَالَ ٱلَّذِينَ غَلَبُواْ عَلَىٰٓ أَمۡرِهِمۡ لَنَتَّخِذَنَّ عَلَيۡهِم مَّسۡجِدٗا ﴾
[الكَهف: 21]
(وادیاره که یه‌کێکیان ناردووه بۆ کڕینی خوارده‌مه‌نی و پاره زیوه‌که‌ی ده‌رهێناوه، کابرای دوکاندار خه‌ڵکی له ده‌ور کۆ ده‌کاته‌وه، چونکه مێژووی سکه‌ی پاره‌که زۆر کۆن بوو، ئه‌وسا بۆیان ده‌رکه‌وت، ئه‌م لاوه یه‌کێکه له‌وانه‌ی که چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له ده‌ست پاشای بت په‌رست و سته‌مکار هه‌ڵاتوون، خه‌ڵکه‌که له‌گه‌ڵ لاوه‌که‌دا به‌ره‌و ئه‌شکه‌وته‌که بۆ سه‌ردانی ئه‌وانی تر چون)، تا به‌و شێوه‌یه‌ش خه‌ڵکیمان ڕێنموویی کرد تا بیاندۆزنه‌وه و بزانن و دڵنیابن که به‌ڕاستی به‌ڵێنی خوا له زیندوو کردنه‌وه‌ی مردووه‌کاندا حه‌ق و ڕاسته‌و بێگومان قیامه‌تیش هه‌ر دێت و هیچ گومانی تێدا نیه (له‌وێ که به‌دیداریان شادبوون)، لاوه‌کان خه‌وی یه‌کجاریان لێکه‌وت) له‌کاتێکدا ئه‌و خه‌ڵکه کێشه‌یان بوو له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی زیندوو بوونه‌وه، ئینجا هه‌ندێکیان وتیان: با چه‌ند خانوویه‌کیان له‌سه‌ر دروست بکه‌ن، په‌روه‌ردگاریان زانایه پێیان، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو به‌سه‌ر کار‌و باریاندا، وتیان: بێگومان مزگه‌وتێکیان به‌سه‌ره‌وه دروست ده‌که‌ین (که ئه‌مه‌ش شتێکی داهێنراو بوو له ئایینی گاوڕیدا که له‌سه‌ر گۆڕی پیاو چاکان په‌رستگایان دروست ده‌کرد)
ترجمة: وكذلك أعثرنا عليهم ليعلموا أن وعد الله حق وأن الساعة لا ريب, باللغة الكردية
﴿وكذلك أعثرنا عليهم ليعلموا أن وعد الله حق وأن الساعة لا ريب﴾ [الكَهف: 21]
Muhammad Saleh Bamoki (پاش سەدان ساڵ ) ئا بەو شێوە خەڵکمان ئاگادار کرد بەسەریاندا بۆ ئەوەی بزانن کە بێگومان بەڵێنی خوا ڕاستە وە دڵنیابن کەلاڕۆژی دوایی گومانی تێدا نیە (خەڵکی مان ئاگادارکرد بەسەریاندا) لە کاتێکدا ئەو خەڵکە کێشەیان بوو لە نێوان خۆیاندا دەربارەیان جا (ھەندێکیان) ووتیان چەند خانوویەکیان بەسەرەوە دروست بکەن پەروەردگاریان ئاگادارترە پێـیان ئەوانەی کەزاڵ بوون بەسەر کار و باری ئەوکۆمەڵەدا ووتیان بێگومان مزگەوتێکیان بەسەرەوە دروست دەکەین |