Quran with Kurdish translation - Surah Al-Baqarah ayat 185 - البَقَرَة - Page - Juz 2
﴿شَهۡرُ رَمَضَانَ ٱلَّذِيٓ أُنزِلَ فِيهِ ٱلۡقُرۡءَانُ هُدٗى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَٰتٖ مِّنَ ٱلۡهُدَىٰ وَٱلۡفُرۡقَانِۚ فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ ٱلشَّهۡرَ فَلۡيَصُمۡهُۖ وَمَن كَانَ مَرِيضًا أَوۡ عَلَىٰ سَفَرٖ فَعِدَّةٞ مِّنۡ أَيَّامٍ أُخَرَۗ يُرِيدُ ٱللَّهُ بِكُمُ ٱلۡيُسۡرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ ٱلۡعُسۡرَ وَلِتُكۡمِلُواْ ٱلۡعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُواْ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَىٰكُمۡ وَلَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ ﴾
[البَقَرَة: 185]
﴿شهر رمضان الذي أنـزل فيه القرآن هدى للناس وبينات من الهدى والفرقان﴾ [البَقَرَة: 185]
Muhammad Saleh Bamoki مانگی ڕەمەزان مانگێکە قورئانی تێدا نێرراوەتە خوارەوە بە ڕێنما بۆخەڵکی وە بەڵگە گەلێکی ڕۆشن بۆ ڕێنموونیی و جیاکردنەوەی (دروست ونادروست) ئەمجا ھەرکەسێک لەئێوە مانگی ڕەمەزانی بینی با بەڕۆژوو بێت وە ھەرکەسێک نەخۆش بوو لە سەفەردا بوو با بەئەندازەی ئەوڕۆژانە قەزای بکاتەوە لەچەند ڕۆژێکی تردا خوا ئاسانی ئەوێ بۆئێوە، وە گرانی ناوێت بۆتان (قەزای ڕەمەزانتان لەسەر دانرا) تا مانگەکە (بگرن) بەتەواوی وە بەگەورە ناوی خوا بەرن لەسەر ئەو ڕێنمونیەی کە کردوونی وە تا سوپاسی (خوا) بکەن |