﴿يُخۡرِجُ ٱلۡحَيَّ مِنَ ٱلۡمَيِّتِ وَيُخۡرِجُ ٱلۡمَيِّتَ مِنَ ٱلۡحَيِّ وَيُحۡيِ ٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ مَوۡتِهَاۚ وَكَذَٰلِكَ تُخۡرَجُونَ ﴾
[الرُّوم: 19]
ئه‌و خوایه زیندوو له مردوو ده‌رده‌هێنێت (له مادده بێ گیانه‌کان زینده‌واران دروست ده‌کات)، مردوویش له زیندو ده‌رده‌هێنێت (ژیان و مردن به‌رده‌وامه و تێهه‌ڵکێشی یه‌کن)، زه‌وی دوای مردنی زیندو ده‌کاته‌وه (زه‌وی له وه‌رزی پایزو زستاندا جۆره مردنێکی به‌سه‌ردا دێت، له وه‌رزی به‌هارو هاویندا جۆره زیندوو بوونه‌وه‌یه‌کی تێدا ئاشکرایه)، جا هه‌ر ئا به‌و شێوه‌یه ئێوه‌ش له گۆڕه‌کان ده‌رده‌هێنرێنه‌وه. (له‌وه ده‌چێت وه‌کو زۆربه‌ی زانایان ده‌فه‌رموون: زیندوو بوونه‌وه‌ی دووه‌م جار وێنه‌ی ڕوه‌ك له‌م خاکه سه‌رده‌ربهێنین)
ترجمة: يخرج الحي من الميت ويخرج الميت من الحي ويحي الأرض بعد موتها, باللغة الكردية
﴿يخرج الحي من الميت ويخرج الميت من الحي ويحي الأرض بعد موتها﴾ [الرُّوم: 19]
Muhammad Saleh Bamoki (خوا) زیندوو لەمردوو دەردەھێنێت و مردوو لەزیندوو دەردەھێنێت وە زەوی زیندوو دەکاتەوە لەپاش مردن و وشك بوونی وە ھەر بەوجۆرە ئێوەش دەردەھێنرێن (لە گۆڕەکانتان) |