Quran with Kurdish translation - Surah An-Nisa’ ayat 25 - النِّسَاء - Page - Juz 5
﴿وَمَن لَّمۡ يَسۡتَطِعۡ مِنكُمۡ طَوۡلًا أَن يَنكِحَ ٱلۡمُحۡصَنَٰتِ ٱلۡمُؤۡمِنَٰتِ فَمِن مَّا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُكُم مِّن فَتَيَٰتِكُمُ ٱلۡمُؤۡمِنَٰتِۚ وَٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِإِيمَٰنِكُمۚ بَعۡضُكُم مِّنۢ بَعۡضٖۚ فَٱنكِحُوهُنَّ بِإِذۡنِ أَهۡلِهِنَّ وَءَاتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ بِٱلۡمَعۡرُوفِ مُحۡصَنَٰتٍ غَيۡرَ مُسَٰفِحَٰتٖ وَلَا مُتَّخِذَٰتِ أَخۡدَانٖۚ فَإِذَآ أُحۡصِنَّ فَإِنۡ أَتَيۡنَ بِفَٰحِشَةٖ فَعَلَيۡهِنَّ نِصۡفُ مَا عَلَى ٱلۡمُحۡصَنَٰتِ مِنَ ٱلۡعَذَابِۚ ذَٰلِكَ لِمَنۡ خَشِيَ ٱلۡعَنَتَ مِنكُمۡۚ وَأَن تَصۡبِرُواْ خَيۡرٞ لَّكُمۡۗ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٞ ﴾
[النِّسَاء: 25]
﴿ومن لم يستطع منكم طولا أن ينكح المحصنات المؤمنات فمن ما ملكت﴾ [النِّسَاء: 25]
Muhammad Saleh Bamoki وە ئەوەی لە ئێوە نەیتوانی لەبەر ھەژاری کە ئافرەتانی ئازادی ئیماندار مارەبکات ئەوە با لەوانە مارە بکات کەبوونەتە موڵکتان لە کەنیزەکە ئیماندارەکانتان وە خوا زاناترە بەباوەڕەکەتان ھەندێکتان لەھەندێکی ترتانن (ھەمووتان نەوەی ئادەمن) لەبەرئەوە مارەیان بکەن بەڕەزامەندی کەسوکاریان و مارەییەکەیان پێ بدەن بەشێوازێکی چاک لەکاتێکدا ئەو کەنیزەکانە پاک داوێن بن داوێن پیس (و زیناکاری بەئاشکرا) نەبن وە دۆستیان نەبێت (بەنھێنی بۆ زینا کردن) جا ئەگەر ئەو (کەنیزەکانە) شوویان کرد پاشان خراپەیەکی ئاشکرایان کرد (زینا) ئەوە نیوەی سزای ئافرەتە ئازادەکانیان لەسەرە (لێیان بدرێت کە پەنجا جەڵدە) ئەو (مارەکردنی کەنیزەکە) بۆ کەسێکە لەئێوە لە تاوان کردن (زینا) بترسێت بەڵام ئەگەر ئارام بگرن (و کەنیزەک مارە نەکەن) چاکترە بۆتان خوا لێبوردەی بەبەزەییە |