﴿ٱللَّهُ ٱلَّذِي رَفَعَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ بِغَيۡرِ عَمَدٖ تَرَوۡنَهَاۖ ثُمَّ ٱسۡتَوَىٰ عَلَى ٱلۡعَرۡشِۖ وَسَخَّرَ ٱلشَّمۡسَ وَٱلۡقَمَرَۖ كُلّٞ يَجۡرِي لِأَجَلٖ مُّسَمّٗىۚ يُدَبِّرُ ٱلۡأَمۡرَ يُفَصِّلُ ٱلۡأٓيَٰتِ لَعَلَّكُم بِلِقَآءِ رَبِّكُمۡ تُوقِنُونَ ﴾
[الرَّعد: 2]
خوا ئه‌و زاته‌یه که به‌چاوی خۆتان ده‌بینن چۆن ئاسمانه‌کانی به‌بێ کۆڵه‌که و ستوون به‌رز کردۆته‌وه و ڕایگرتووه، له‌وه‌ودوا له‌سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی وه‌ستاوه (ئه‌ڵبه‌ته چونیه‌تی وه‌ستان و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی و گه‌لێ شتی له‌و بابه‌تانه له ڕاده‌ی بۆچوونی ئێمه به‌ده‌ره، ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌یان له پێشه‌وا مه‌لیك پرسیووه، له وه‌ڵامدا وتوویه‌تی: وه‌ستانه‌که حه‌قیقه‌تی هه‌یه، چونیه‌تیه‌که‌ی شاراوه‌یه، پرسیارکردن ده‌رباره‌ی بیدعه‌یه، باوه‌ڕ بوون پێی واجبه)، خۆر‌و مانگیشی ڕام هێناوه، هه‌ر یه‌که‌یان له چه‌رخ و خۆلی خۆیدا بێ وچان تا ماوه‌یه‌کی دیاریکراو ده‌سوڕێنه‌وه، هه‌ر ئه‌و زاته کاروباری جیهان هه‌ر هه‌مووی به‌ڕێ ده‌کات و ڕێکی ده‌خات، هه‌روه‌ها ئایه‌ته‌کانی قورئان به‌وردی و دوور‌و درێژی ده‌خاته به‌رچاو بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن له به خزمه‌ت گه‌یشتن و ئاماده بوونی به‌رده‌م دادگای په‌روه‌ردگارتان (بۆ لێپرسینه‌وه)
ترجمة: الله الذي رفع السموات بغير عمد ترونها ثم استوى على العرش وسخر, باللغة الكردية
﴿الله الذي رفع السموات بغير عمد ترونها ثم استوى على العرش وسخر﴾ [الرَّعد: 2]
Muhammad Saleh Bamoki ئەو خوایەی ئاسمانەکانی بەرزکردۆتەوە بەبێ ھیچ پایە و ستونێک وەک دەیبینن پاشان بەرز بوەوە بۆ سەر عەرش و قەراری گرت (بەو شێوەی شایستەی خوا بێت کەئێمە چونێتیەکەی نازانین) وە خۆر و مانگی ڕام ھێناوە (بۆ خزمەتکردنی خەڵکی) ھەر یەکەیان دەگەڕێت تاکاتی دیاریکراو ھەموو کاروبارێک ھەڵدەسوڕێنێ و ئایەتەکان ڕوون دەکاتەوە (بۆتان) ھەتا لە (زیندوو بوونەوە و) گەیشتن بەخزمەت پەروەردگارتان دڵنیابن |