﴿لَا يُكَلِّفُ ٱللَّهُ نَفۡسًا إِلَّا وُسۡعَهَاۚ لَهَا مَا كَسَبَتۡ وَعَلَيۡهَا مَا ٱكۡتَسَبَتۡۗ رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذۡنَآ إِن نَّسِينَآ أَوۡ أَخۡطَأۡنَاۚ رَبَّنَا وَلَا تَحۡمِلۡ عَلَيۡنَآ إِصۡرٗا كَمَا حَمَلۡتَهُۥ عَلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِنَاۚ رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلۡنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِۦۖ وَٱعۡفُ عَنَّا وَٱغۡفِرۡ لَنَا وَٱرۡحَمۡنَآۚ أَنتَ مَوۡلَىٰنَا فَٱنصُرۡنَا عَلَى ٱلۡقَوۡمِ ٱلۡكَٰفِرِينَ ﴾
[البَقَرَة: 286]
خوای گه‌وره ئه‌رک ناخاته سه‌ر هیچ که‌سێک مه‌گه‌ر به قه‌ده‌ر توانایی خۆی نه‌بێت، هه‌ر کارێکی چاک ئه‌نجام بدات قازانجی ته‌نها بۆ خۆیه‌تی و هه‌ر خراپه‌یه‌کی کردبێت ته‌نها یه‌خه‌ی خۆی ده‌گرێت و له‌سه‌ر خۆیه‌تی (هه‌ر بۆیه ئیمانداران ده‌ڵێن): په‌روه‌ردگارا؛ لێمان مه‌گره ئه‌گه‌ر فه‌رامۆشیمان به‌سه‌ردا هات یان گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کمان له ده‌ست قه‌وما، په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌رکی سه‌خت و کاری گران مه‌ده به‌سه‌رماندا وه‌کو ئه‌وه‌ی داوته به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێش ئێمه‌دا، په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌رکێک مه‌ده به‌سه‌رماندا له تواناماندا نه‌بێت، تووشی به‌ڵاو ناخۆشیه‌کمان مه‌که توانا‌و هێزو هه‌ناومان لێ ببڕێت، گوناهمان بسڕه‌وه و چاوپۆشی بکه له هه‌ڵه‌و تاوانه‌کانمان و دای پۆشه، (داواکارین) به‌زه‌ییت بێته‌وه پیاماندا، ڕه‌حممان پێ بکه، هه‌ر تۆ پشت و په‌ناو یاریداده‌ری ئێمه‌یت، جا بۆیه داوا ده‌که‌ین سه‌رمان بخه‌یت به‌سه‌ر قه‌ومی کافر‌و خوانه‌ناساندا، (ئا به‌و شێوه‌یه په‌روه‌ردگاری مه‌زن فێری نزای ڕێک و پێکمان ده‌کات، ئومێده که لێشمان وه‌ربگرێت..) کاتێک ئایه‌تی (٢٨٤) دابه‌زیووه هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) سه‌غڵه‌ت بوون و چوون بۆ خزمه‌تی.. ئه‌ویش فه‌رموویه‌تی: بڵێن گوێڕایه‌ڵ و ملکه‌چین.. ئینجا خوای گه‌وره ئایه‌تی (٢٨٥، ٢٨٦)ی دابه‌زاند بۆ دڵدانه‌وه‌یان). خوای گه‌وره ئه‌رک ناخاته سه‌ر هیچ که‌سێک مه‌گه‌ر به قه‌ده‌ر توانایی خۆی نه‌بێت، هه‌ر کارێکی چاک ئه‌نجام بدات قازانجی ته‌نها بۆ خۆیه‌تی و هه‌ر خراپه‌یه‌کی کردبێت ته‌نها یه‌خه‌ی خۆی ده‌گرێت و له‌سه‌ر خۆیه‌تی (هه‌ر بۆیه ئیمانداران ده‌ڵێن): په‌روه‌ردگارا؛ لێمان مه‌گره ئه‌گه‌ر فه‌رامۆشیمان به‌سه‌ردا هات یان گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کمان له ده‌ست قه‌وما، په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌رکی سه‌خت و کاری گران مه‌ده به‌سه‌رماندا وه‌کو ئه‌وه‌ی داوته به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێش ئێمه‌دا، په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌رکێک مه‌ده به‌سه‌رماندا له تواناماندا نه‌بێت، تووشی به‌ڵاو ناخۆشیه‌کمان مه‌که توانا‌و هێزو هه‌ناومان لێ ببڕێت، گوناهمان بسڕه‌وه و چاوپۆشی بکه له هه‌ڵه‌و تاوانه‌کانمان و دای پۆشه، (داواکارین) به‌زه‌ییت بێته‌وه پیاماندا، ڕه‌حممان پێ بکه، هه‌ر تۆ پشت و په‌ناو یاریداده‌ری ئێمه‌یت، جا بۆیه داوا ده‌که‌ین سه‌رمان بخه‌یت به‌سه‌ر قه‌ومی کافر‌و خوانه‌ناساندا، (ئا به‌و شێوه‌یه په‌روه‌ردگاری مه‌زن فێری نزای ڕێک و پێکمان ده‌کات، ئومێده که لێشمان وه‌ربگرێت..) کاتێک ئایه‌تی (٢٨٤) دابه‌زیووه هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) سه‌غڵه‌ت بوون و چوون بۆ خزمه‌تی.. ئه‌ویش فه‌رموویه‌تی: بڵێن گوێڕایه‌ڵ و ملکه‌چین.. ئینجا خوای گه‌وره ئایه‌تی (٢٨٥، ٢٨٦)ی دابه‌زاند بۆ دڵدانه‌وه‌یان
ترجمة: لا يكلف الله نفسا إلا وسعها لها ما كسبت وعليها ما اكتسبت, باللغة الكردية
﴿لا يكلف الله نفسا إلا وسعها لها ما كسبت وعليها ما اكتسبت﴾ [البَقَرَة: 286]
Muhammad Saleh Bamoki خوا داوا لە ھیچ کەسێک ناکات مەگەر بە ئەندازەی توانای خۆی (سوودی) بۆ خۆی ھەیە ھەر چاکەیەک بکات (با ھەر بەدڵیش بێت) وە (زیانی) بۆ خۆیەتی ھەر خراپەیەک بکات ئەی پەروەردگارمان لێمان مەگرە ئەگەر کردەوەیەکی پێویستمان لەبیرچوو یا بەھەڵە گوناھێکمان کرد ئەی پەروەردگار لەسەرمان دامەنێ باری قورس وەک ئەوەی داتنا لەسەر ئەوانەی پێش ئێمە (ئوممەتانی پێشووتر) ئەی پەروەردگارمان بەڵای وامان بەسەردا مەدە کە بۆمان ھەڵنەگیرێت وە گوناھەکانمان بسڕەرەوە, وە لێمان خۆشبە وە میھرەبانیمان لەگەڵدا بکە ھەر تۆی یاریدەدەرو پشتیوانمان کەواتە سەرمان بخە بەسەر گەلی بێ بڕوایاندا |