×

سوێند به خوا بێگومان زانیووتانه و ئاگادارن چیمان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌تاندا هێنا ڕۆژانی 2:65 Kurdish translation

Quran infoKurdishSurah Al-Baqarah ⮕ (2:65) ayat 65 in Kurdish

2:65 Surah Al-Baqarah ayat 65 in Kurdish (الكردية)

Quran with Kurdish translation - Surah Al-Baqarah ayat 65 - البَقَرَة - Page - Juz 1

﴿وَلَقَدۡ عَلِمۡتُمُ ٱلَّذِينَ ٱعۡتَدَوۡاْ مِنكُمۡ فِي ٱلسَّبۡتِ فَقُلۡنَا لَهُمۡ كُونُواْ قِرَدَةً خَٰسِـِٔينَ ﴾
[البَقَرَة: 65]

سوێند به خوا بێگومان زانیووتانه و ئاگادارن چیمان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌تاندا هێنا ڕۆژانی شه‌ممه ده‌ستدرێژییان ده‌كردو له سنوور ده‌رده‌چوون، (له‌به‌ر ئه‌وه بڕیارمانداو) وتمان: ببنه مه‌یموونی دوورخراوه له ڕه‌حمه‌تی خوا (بڕیار بوو جووله‌كه‌كانی شاره‌كه‌ی قه‌راغ ده‌ریا ـ ئیلیه ـ ڕۆژانی شه‌ممه ته‌رخان بكه‌ن بۆ خواپه‌رستی و ڕاوه‌ماسی تیادانه‌كه‌ن، دیاره ماسییه‌كانیش هه‌ستیان به‌وه كردووه‌، بۆیه له‌و ڕۆژه‌دا خۆیان نواندووه‌، جوله‌كه‌ش به‌سروشت زۆر به‌ته‌ماعن، بیریان كرده‌وه له ته‌گبیرو فێڵێك، ئه‌ویش به‌وه‌ی كه له ڕۆژی هه‌ینیدا داوو تۆڕیان بۆ بنێنه‌وه تا له شه‌ممه‌دا تێی بكه‌ون، ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه چی كه‌وتۆته داوو تۆڕه‌كانه‌وه ده‌ری بهێنن (له ته‌فسیری ئایه‌تی ١٦٣ تا ١٦٦، له سووره‌تی ـ الأعراف ـ دا ئه‌م ڕووداوه باسكراوه‌)

❮ Previous Next ❯

ترجمة: ولقد علمتم الذين اعتدوا منكم في السبت فقلنا لهم كونوا قردة خاسئين, باللغة الكردية

﴿ولقد علمتم الذين اعتدوا منكم في السبت فقلنا لهم كونوا قردة خاسئين﴾ [البَقَرَة: 65]

Muhammad Saleh Bamoki
سوێند بەخوا بەڕاستی ئێوە (دەنگ وباسی) ئەوانەتان زانیبوو لەخۆتان کەدەست درێژیان کرد لە ڕۆژی شەممەدا ئەمجا پێمان وتن ببن بەمەیمونی دوور خراوە لەبەزەیی خوا
❮ Previous Next ❯

Verse in more languages

Transliteration Bangla Bosnian German English Persian French Hindi Indonesian Kazakh Dutch Russian Spanish Turkish Urdu Uzbek