Quran with Kurdish translation - Surah Al-Baqarah ayat 76 - البَقَرَة - Page - Juz 1
﴿وَإِذَا لَقُواْ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ قَالُوٓاْ ءَامَنَّا وَإِذَا خَلَا بَعۡضُهُمۡ إِلَىٰ بَعۡضٖ قَالُوٓاْ أَتُحَدِّثُونَهُم بِمَا فَتَحَ ٱللَّهُ عَلَيۡكُمۡ لِيُحَآجُّوكُم بِهِۦ عِندَ رَبِّكُمۡۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ ﴾
[البَقَرَة: 76]
﴿وإذا لقوا الذين آمنوا قالوا آمنا وإذا خلا بعضهم إلى بعض قالوا﴾ [البَقَرَة: 76]
Muhammad Saleh Bamoki (جوولەکەکان) کاتێک تووشی موسڵمانەکان ببونایە دەیان وت: ئێمەش بڕوامان ھێناوە (بە پێغەمبەرەکەتان) بەڵام کاتێک لەپەنایەکەوە ھەندێکیان بەھەندێکیان بگەیشتنایە دەیان وت:ئەوە ئێوە ئەو شتانە بەموسوڵمانەکان دەڵێن کە خوا بۆئێوەی باسکردووە (لە تەوراتدا)؟ تائەو تەوراتە بکەنە بەڵگە بەسەرتانەوە لای پەروەردگارتان (لەڕۆژی دواییدا) جا ئایا ژیرنابن و تێ ناگەن؟ |