Quran with Kurdish translation - Surah al-‘Imran ayat 81 - آل عِمران - Page - Juz 3
﴿وَإِذۡ أَخَذَ ٱللَّهُ مِيثَٰقَ ٱلنَّبِيِّـۧنَ لَمَآ ءَاتَيۡتُكُم مِّن كِتَٰبٖ وَحِكۡمَةٖ ثُمَّ جَآءَكُمۡ رَسُولٞ مُّصَدِّقٞ لِّمَا مَعَكُمۡ لَتُؤۡمِنُنَّ بِهِۦ وَلَتَنصُرُنَّهُۥۚ قَالَ ءَأَقۡرَرۡتُمۡ وَأَخَذۡتُمۡ عَلَىٰ ذَٰلِكُمۡ إِصۡرِيۖ قَالُوٓاْ أَقۡرَرۡنَاۚ قَالَ فَٱشۡهَدُواْ وَأَنَا۠ مَعَكُم مِّنَ ٱلشَّٰهِدِينَ ﴾
[آل عِمران: 81]
﴿وإذ أخذ الله ميثاق النبيين لما آتيتكم من كتاب وحكمة ثم جاءكم﴾ [آل عِمران: 81]
Muhammad Saleh Bamoki (بھێنەوە یادیان) کاتێک کە خوا پەیمانی وەرگرت لە پێغەمبەران کە ھەرچیم دانێ لە نامەو حیکمەت و (شەریعەت) لە پاشان پێغەمبەرێکتان بۆ ھات بە بڕوا ھێنەر بەو نامەی کەلە لاتانە دەبێ بڕوای پێ بھێنن وە یارمەتی بدەن خوا فەرمووی: ئایا دانتان نا بەم پەیمانەدا؟ وە لەسەر ئەوە پەیمانی منتان وەرگرت پێغەمبەران ووتیان: بەڵێ دانمان پێداناو پەیمانمان بەست خوا فەرمووی: کەواتە ئێوە بەشاھید بن وە منیش لەگەڵ ئێوە یەکێکم لە شاھیدان |