Quran with Kurdish translation - Surah An-Nisa’ ayat 176 - النِّسَاء - Page - Juz 6
﴿يَسۡتَفۡتُونَكَ قُلِ ٱللَّهُ يُفۡتِيكُمۡ فِي ٱلۡكَلَٰلَةِۚ إِنِ ٱمۡرُؤٌاْ هَلَكَ لَيۡسَ لَهُۥ وَلَدٞ وَلَهُۥٓ أُخۡتٞ فَلَهَا نِصۡفُ مَا تَرَكَۚ وَهُوَ يَرِثُهَآ إِن لَّمۡ يَكُن لَّهَا وَلَدٞۚ فَإِن كَانَتَا ٱثۡنَتَيۡنِ فَلَهُمَا ٱلثُّلُثَانِ مِمَّا تَرَكَۚ وَإِن كَانُوٓاْ إِخۡوَةٗ رِّجَالٗا وَنِسَآءٗ فَلِلذَّكَرِ مِثۡلُ حَظِّ ٱلۡأُنثَيَيۡنِۗ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمۡ أَن تَضِلُّواْۗ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمُۢ ﴾
[النِّسَاء: 176]
﴿يستفتونك قل الله يفتيكم في الكلالة إن امرؤ هلك ليس له ولد﴾ [النِّسَاء: 176]
Muhammad Saleh Bamoki (ئەی موحەممەد ﷺ) داوای فتوات لێ دەکەن ولێت دەپرسن بڵێ خوا فتواتان بۆدەدات دەربارەی کەلالە (کەسێکە نەوەو کوڕو باوک و باپیری نەبێت) ئەگەر پیاوێک مردو منداڵی نەبوو تەنھا خوشکێکی ھەبوو ئەوە نیوەی میراتی برا مردووەکەی دەکەوێت وە (ئەگەر ئافرەتێ بمرێت و تەنھا برایەکی ھەبێت) ئەو (برایە) میراتی خوشکە مردووەکەی ھەموو دەبات ئەگەر خوشکە مردوەکەی منداڵی نەبێت بەڵام گەر دوو خوشک بوون (دوای برا مردووەکەیان) ئەوا ( دوو خوشکەکە) دوو سێیەکی میراتی براکەیـان دەبەن وە ئەگەر میراتگرەکان چەند خوشک و برایەک بوون، پیاوان و ئافرەتان ئەوە بۆ ھەر نێرینەیەک ئەندازەی بەشی دوو مێینە ھەیە خوا بۆتان ڕوون دەکاتەوە تا گومڕا نەبن وەخوا بەھەموو شتێک زانایە |