Quran with Kurdish translation - Surah Al-An‘am ayat 91 - الأنعَام - Page - Juz 7
﴿وَمَا قَدَرُواْ ٱللَّهَ حَقَّ قَدۡرِهِۦٓ إِذۡ قَالُواْ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ عَلَىٰ بَشَرٖ مِّن شَيۡءٖۗ قُلۡ مَنۡ أَنزَلَ ٱلۡكِتَٰبَ ٱلَّذِي جَآءَ بِهِۦ مُوسَىٰ نُورٗا وَهُدٗى لِّلنَّاسِۖ تَجۡعَلُونَهُۥ قَرَاطِيسَ تُبۡدُونَهَا وَتُخۡفُونَ كَثِيرٗاۖ وَعُلِّمۡتُم مَّا لَمۡ تَعۡلَمُوٓاْ أَنتُمۡ وَلَآ ءَابَآؤُكُمۡۖ قُلِ ٱللَّهُۖ ثُمَّ ذَرۡهُمۡ فِي خَوۡضِهِمۡ يَلۡعَبُونَ ﴾
[الأنعَام: 91]
﴿وما قدروا الله حق قدره إذ قالوا ما أنـزل الله على بشر﴾ [الأنعَام: 91]
Muhammad Saleh Bamoki وەک پێویست خوایان نەناسی و ڕێزیان نەگرت کاتێ ووتیان خوا ھیچ شتێکی نەناردۆتە خوارەوە بۆ ھیچ ئادەمیەک بڵێ ئەی کێ ئەو کتێبەی ناردە خوارەوە کە موسا ھێنای (ئەو کتێبە) ڕووناکی و ڕێنمونی بوو بۆ خەڵک (پێش دەستکاری کردنی لەلایەن جولەکەکانەوە) ئێوە ئەو (کتێبە) دەکەنە چەند پەڕە و کاغەزێک بەشێکی (کە قازانجتانە) ئاشکرای دەکەن و زۆریشی (کەزیانی خۆتانە) دەیشارنەوە شتانێک فێر کراوون کەئێوە نەتان دەزانی نەخۆتان و نە باو و باپیرانتان بڵێ ھەرخوا (کتێبی بۆ موسا ناردووە) پاشان لێیان گەڕێ لەناو بەتاڵی خۆیاندا گاڵتەو یاری بکەن و ڕۆبچن |