Quran with Kurdish translation - Surah Al-A‘raf ayat 157 - الأعرَاف - Page - Juz 9
﴿ٱلَّذِينَ يَتَّبِعُونَ ٱلرَّسُولَ ٱلنَّبِيَّ ٱلۡأُمِّيَّ ٱلَّذِي يَجِدُونَهُۥ مَكۡتُوبًا عِندَهُمۡ فِي ٱلتَّوۡرَىٰةِ وَٱلۡإِنجِيلِ يَأۡمُرُهُم بِٱلۡمَعۡرُوفِ وَيَنۡهَىٰهُمۡ عَنِ ٱلۡمُنكَرِ وَيُحِلُّ لَهُمُ ٱلطَّيِّبَٰتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيۡهِمُ ٱلۡخَبَٰٓئِثَ وَيَضَعُ عَنۡهُمۡ إِصۡرَهُمۡ وَٱلۡأَغۡلَٰلَ ٱلَّتِي كَانَتۡ عَلَيۡهِمۡۚ فَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ بِهِۦ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَٱتَّبَعُواْ ٱلنُّورَ ٱلَّذِيٓ أُنزِلَ مَعَهُۥٓ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ ﴾
[الأعرَاف: 157]
﴿الذين يتبعون الرسول النبي الأمي الذي يجدونه مكتوبا عندهم في التوراة والإنجيل﴾ [الأعرَاف: 157]
Muhammad Saleh Bamoki (ئەم ڕەحمەتەی پەروەردگار) بۆ ئەوانەیە کە شوێن (پێغەمبەرﷺ) کەوتوون کە پێغەمبەرێکی نەخوێندەوارە و (لەلایەن پەروەردگارەوە ھاتووە) ئەو کەسە (پێغەمبەرێکە ئەھلی کتاب سیفەتی دەزانن) چونکە بە نووسراوی لایانە لە تەورات و ئینجیلدا کە فەرمانیان پێ دەکات بە چاکە و ڕێگرییان لێ دەکات لە خراپە شتە خاوێن و پاکەکانیان بۆ حەڵاڵ دەکات وە شتە پیسەکانیان لێ حەرام و (قەدەغە) دەکات و بارە قورس وگرانەکانیان لەسەر لادەبات و ئەو کۆت و زنجیرانەش کە بەسەریانەوە بوون ئەمجا ئەو کەسانەی کە باوەڕیان بەو (پێغەمبەرە) ھێنابێت و ڕێزو قەدریان بۆ دانابێت یارمەتیان دابێت و پشتیوانیان لێ کردبێت و پەیڕەوی ئەو نوورەیان کردبێت (کە قورئانە) کە لەگەڵیدا نێرراوەتە خوارەوە ئەوان ھەموو (کە باسکران) لە ڕزگار بووانن |