Quran with Kurdish translation - Surah Al-Ma’idah ayat 93 - المَائدة - Page - Juz 7
﴿لَيۡسَ عَلَى ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ جُنَاحٞ فِيمَا طَعِمُوٓاْ إِذَا مَا ٱتَّقَواْ وَّءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ ثُمَّ ٱتَّقَواْ وَّءَامَنُواْ ثُمَّ ٱتَّقَواْ وَّأَحۡسَنُواْۚ وَٱللَّهُ يُحِبُّ ٱلۡمُحۡسِنِينَ ﴾
[المَائدة: 93]
﴿ليس على الذين آمنوا وعملوا الصالحات جناح فيما طعموا إذا ما اتقوا﴾ [المَائدة: 93]
Muhammad Saleh Bamoki نەبووە و نیە لەسەر ئەوانەی کەبڕوایان ھێناوە, وە کردەوە چاکەکانیان کردووە ھیچ گوناھێک لەوەی خواردویانە (لە ئارەق و پارەی قومار پێش حەرام کردنیان) ئەگەر خۆیان پاراستبێت (لەو چەرخەدا لەوەی کە حەرام بووە لە سەریان) وە باوەڕداربووبن و کردەوە چاکەکانیان کردبێت پاشان خۆیان پاراستبێت (لەوەی کە حەرام کرابێت) و بڕواشیان ھەبوبێت (بەوەی کە ھاتبێت لە لایەن خواوە) پاشان بەردەوام بووبن لەسەر خۆ پارێزی و چاکەکانیشیان بەچاکی کردبێت وە خوا ئەو چاکەکارانەی خۆش دەوێت |