حم (1) سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (الشوری) بده |
وَالْكِتَابِ الْمُبِينِ (2) سوێند به‌م قورئانه ڕوون و ئاشکرایه |
إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُّبَارَكَةٍ ۚ إِنَّا كُنَّا مُنذِرِينَ (3) به‌ڕاستی ئێمه له شه‌وێکی به فه‌ڕو پیرۆزدا (که شه‌وی قه‌دره) دامانبه‌زاندووه‌ته خواره‌وه، بێگومان ئێمه هه‌میشه بێدارکه‌ره‌ره‌ی به‌نده‌کانمانین |
فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ (4) له‌و شه‌وه‌دا هه‌موو کار‌و کرده‌وه و به‌رنامه‌یه‌کی پڕ له حیکمه‌ت و دانایی له یه‌ك جیا ده‌کرێته‌وه |
أَمْرًا مِّنْ عِندِنَا ۚ إِنَّا كُنَّا مُرْسِلِينَ (5) ئه‌مه‌ش فه‌رمان و بڕیارێکه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، بێگومان ئێمه‌یش پێغه‌مبه‌ران ده‌نێرین |
رَحْمَةً مِّن رَّبِّكَ ۚ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (6) ڕه‌وانه کردنی ئه‌م قورئانه، ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگاری تۆیه بۆ ئاده‌میزاد، تا له سه‌رگه‌ردانی ڕزگاری ببێت، به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌ویشه که بیسه‌رو زانایه به هه‌موو شتێك |
رَبِّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ۖ إِن كُنتُم مُّوقِنِينَ (7) ئه‌و زاته که په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که له نێوانیاندایه، ئه‌گه‌ر ئێوه دڵنیان و باوه‌ڕتان هه‌یه |
لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ ۖ رَبُّكُمْ وَرَبُّ آبَائِكُمُ الْأَوَّلِينَ (8) هیچ خوایه‌ك نی یه جگه له‌و زاته، ده‌ژێنێ و ده‌مرێنێت، په‌روه‌ردگاری ئێوه‌ش و باو‌و باپیرانی دێرینیشتانه |
بَلْ هُمْ فِي شَكٍّ يَلْعَبُونَ (9) له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو به‌ڵگه و نیشانه گه‌وره و گرنگانه‌دا، خوانه‌ناسان له گومان و دوودڵیدا ڕۆچوون و سه‌رگه‌رمی گه‌مه‌و یارین |
فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاءُ بِدُخَانٍ مُّبِينٍ (10) (ئه‌وانه هه‌روا به‌سه‌ریانه‌وه ناچێت) چاوه‌ڕێی ڕۆژێك بکه که دوکه‌ڵێکی ئاشکرا به‌ری ئاسمان ده‌گرێت |
يَغْشَى النَّاسَ ۖ هَٰذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ (11) هه‌موو خه‌ڵکی داده‌گرێته، بۆیه به ترسه‌وه ده‌ڵێن: ئه‌مه سزا‌و ئازارێکی به ئێشه (وا ڕووی تێ کردووین) |
رَّبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ (12) به‌ناچاری دان به‌ده‌سه‌ڵاتی خوادا ده‌نێن و ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا تۆ ئه‌م سزا‌و ئازاره‌مان له کۆڵ بکه‌ره‌وه، بێگومان ئێمه باوه‌ڕدارین |
أَنَّىٰ لَهُمُ الذِّكْرَىٰ وَقَدْ جَاءَهُمْ رَسُولٌ مُّبِينٌ (13) (تازه به‌سه‌رچوو!! که‌ی بێداربوونه‌وه و ئیمان هێنانی ناچاری سوودی هه‌یه بۆیان)، چۆن و له‌کوێ ئامۆژگاری وه‌رده‌گرن، له‌کاتێکدا پێغه‌مبه‌رێکی ئاشکرایان بۆ ڕه‌وانه کرابوو |
ثُمَّ تَوَلَّوْا عَنْهُ وَقَالُوا مُعَلَّمٌ مَّجْنُونٌ (14) پاشان پشتیان تێکرد و وتیان: فێرکراوێکی شێته |
إِنَّا كَاشِفُو الْعَذَابِ قَلِيلًا ۚ إِنَّكُمْ عَائِدُونَ (15) ئێمه چاك ده‌تانناسین، هه‌ر که‌مێك سزا‌و ئازارتان لێ دوور بخه‌نه‌وه، بێگومان ده‌چنه‌وه دۆخی جاران |
يَوْمَ نَبْطِشُ الْبَطْشَةَ الْكُبْرَىٰ إِنَّا مُنتَقِمُونَ (16) ڕۆژێك دێت هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی خۆمان بۆ تاوانباران ده‌به‌ین و ئێمه به‌دڵنیایی یه‌وه تۆڵه‌سێنه‌رین له سته‌مکاران |
۞ وَلَقَدْ فَتَنَّا قَبْلَهُمْ قَوْمَ فِرْعَوْنَ وَجَاءَهُمْ رَسُولٌ كَرِيمٌ (17) سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه پێش ئه‌مان قه‌وم و هۆزی فیرعه‌ونمان تاقیکرده‌وه، پێغه‌مبه‌رێکی به‌ڕێز و میهره‌بانیان بۆ هات |
أَنْ أَدُّوا إِلَيَّ عِبَادَ اللَّهِ ۖ إِنِّي لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌ (18) به فیرعه‌ون و داروده‌سته‌که‌ی وت: که به‌نده‌کانی خوا به من بسپێرن، چونکه به‌ڕاستی من پێغه‌مبه‌رێکی ئه‌مین و دڵسۆزم بۆ هه‌مووتان |
وَأَن لَّا تَعْلُوا عَلَى اللَّهِ ۖ إِنِّي آتِيكُم بِسُلْطَانٍ مُّبِينٍ (19) خۆشتان به‌گه‌وره دامه‌نێن له به‌رامبه‌ر خوای به‌رزو به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه، بێگومان من به‌ڵگه و نیشانه‌ی گرنگ و به‌هێز و ئاشکرام هێناوه بۆتان |
وَإِنِّي عُذْتُ بِرَبِّي وَرَبِّكُمْ أَن تَرْجُمُونِ (20) من په‌نا ده‌گرم به په‌روه‌ردگاری خۆم، که په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه له‌وه‌ی که به‌ردبارانم بکه‌ن |
وَإِن لَّمْ تُؤْمِنُوا لِي فَاعْتَزِلُونِ (21) خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر باوه‌ڕم پێ ناکه‌ن وازم لێ بهێنن و کارتان به‌منه‌وه نه‌بێت |
فَدَعَا رَبَّهُ أَنَّ هَٰؤُلَاءِ قَوْمٌ مُّجْرِمُونَ (22) به‌هۆی ئه‌وه‌ی که وازیان لێ نه‌هێنا، هاناو هاواری بردووه بۆ په‌روه‌ردگاری: په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی ئه‌مانه کۆمه‌ڵێکی تاوانبارن |
فَأَسْرِ بِعِبَادِي لَيْلًا إِنَّكُم مُّتَّبَعُونَ (23) ئه‌وسا ئیتر خوا فه‌رمانی بۆ نارد که شه‌و ڕه‌وی بکه به‌به‌نده‌کانم و شار چۆڵ بکه‌ن، بێگومان ئه‌وانه به دواتاندا دێن |
وَاتْرُكِ الْبَحْرَ رَهْوًا ۖ إِنَّهُمْ جُندٌ مُّغْرَقُونَ (24) جاکه خۆت و ئیمانداران له ده‌ریا په‌ڕینه‌وه ده‌ریا به‌جێ بهێڵه به‌واڵا کراوی چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه سوپایه‌کی خنکێنراون تیایدا |
كَمْ تَرَكُوا مِن جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ (25) ئه‌وانه چه‌نده‌ها باخ و باخات و کانیاوی سازگاری زۆریان به‌جێهێشت |
وَزُرُوعٍ وَمَقَامٍ كَرِيمٍ (26) چه‌نده‌ها کێڵگه و بێستان و جێگه و ڕێگه‌ی خۆشیان له دوا به‌جێما |
وَنَعْمَةٍ كَانُوا فِيهَا فَاكِهِينَ (27) جۆره‌ها نازو نیعمه‌تی تریش که ژیانیان به خۆشی تیایدا ده‌برده سه‌ر |
كَذَٰلِكَ ۖ وَأَوْرَثْنَاهَا قَوْمًا آخَرِينَ (28) ئا به‌و شێوه‌یه له‌وانمان سه‌نده‌وه و کردمانه میراتی خه‌ڵکانێکی تر |
فَمَا بَكَتْ عَلَيْهِمُ السَّمَاءُ وَالْأَرْضُ وَمَا كَانُوا مُنظَرِينَ (29) جا نه ئاسمان بۆیان گریا و نه زه‌ویش، ساته وه‌ختێکیش مۆڵه‌تیان نه‌درا |
وَلَقَدْ نَجَّيْنَا بَنِي إِسْرَائِيلَ مِنَ الْعَذَابِ الْمُهِينِ (30) پاشان ئێمه نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان له سزای چه‌وسێنه‌ره‌وه‌ی فیرعه‌ون ڕزگارکرد |
مِن فِرْعَوْنَ ۚ إِنَّهُ كَانَ عَالِيًا مِّنَ الْمُسْرِفِينَ (31) به‌ڵێ، له‌ده‌ست فیرعه‌ون که زۆر خۆی به‌گه‌وره ده‌زانی و به‌ته‌واوی له‌سنووری ده‌رچوو بوو |
وَلَقَدِ اخْتَرْنَاهُمْ عَلَىٰ عِلْمٍ عَلَى الْعَالَمِينَ (32) ئێمه ئه‌و کاته نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان هه‌ڵبژارد له ڕووی ئاگایی و زانیاریه‌وه و ڕێزی ئه‌وانماندا به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا |
وَآتَيْنَاهُم مِّنَ الْآيَاتِ مَا فِيهِ بَلَاءٌ مُّبِينٌ (33) ئێمه به‌ڵگه و نیشانه‌ی ئاشکرای زۆرمان پێبه‌خشین و به‌جۆره‌ها شێوه‌ی ئاشکراو ڕوون تاقیمانکردنه‌وه |
إِنَّ هَٰؤُلَاءِ لَيَقُولُونَ (34) به‌ڕاستی ئه‌وانه (بت په‌رستان) ده‌ڵێن |
إِنْ هِيَ إِلَّا مَوْتَتُنَا الْأُولَىٰ وَمَا نَحْنُ بِمُنشَرِينَ (35) ژیانمان ته‌نها یه‌ك جاره و زیندوو ناکرێینه‌وه |
فَأْتُوا بِآبَائِنَا إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (36) ئه‌گه‌ر زیندوووبوونه‌وه حه‌قیقه‌ته، باو و باپیرانمان که مردوون بیانهێننه‌وه ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن؟ |
أَهُمْ خَيْرٌ أَمْ قَوْمُ تُبَّعٍ وَالَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ أَهْلَكْنَاهُمْ ۖ إِنَّهُمْ كَانُوا مُجْرِمِينَ (37) ئایا ئه‌مانه چاکترن یان قه‌ومی _تبع_ (که قه‌ومێکی ده‌سه‌ڵاتدار بوون له پێش ئیسلامدا، قوڕه‌یش دهنگوباسی ئازایه‌تیانی بیستبوو)، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی پێشیان، ئێمه هه‌موانیانمان له‌ناوبرد، به‌ڕاستی هه‌رهه‌موویان تاوانبار بوون |
وَمَا خَلَقْنَا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا لَاعِبِينَ (38) خۆ ئێمه ئاسمانه‌کان و زه‌وی و ئه‌و شتانه‌ی نێوانیانمان به‌گاڵته و بێ هووده دروست نه‌کردووه |
مَا خَلَقْنَاهُمَا إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (39) (به‌ڵکو هه‌مووی) له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی نه‌بێت دروستمان نه‌کردوون، به‌ڵام زۆربه‌یان له‌م ڕاستیه نازانن |
إِنَّ يَوْمَ الْفَصْلِ مِيقَاتُهُمْ أَجْمَعِينَ (40) بێگومان دوارۆژ که ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌یه، واده‌ی هه‌مووانیانه سه‌رجه‌م |
يَوْمَ لَا يُغْنِي مَوْلًى عَن مَّوْلًى شَيْئًا وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ (41) ڕۆژێکه هیچ گه‌وره‌یه‌ك فریای بچوکی خۆی ناکه‌وێت و هیچیشیان پشتگیری ناکرێن له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه |
إِلَّا مَن رَّحِمَ اللَّهُ ۚ إِنَّهُ هُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ (42) مه‌گه‌ر که‌سێك به‌زه‌یی خوا گرتبێتیه‌وه به ڕاستی ته‌نها ئه‌و خوایه باڵاده‌ست و میهره‌بانه |
إِنَّ شَجَرَتَ الزَّقُّومِ (43) به‌ڕاستی دره‌ختی ژه‌قنه‌بووت (دره‌ختێکه له ناخی دۆزه‌خدا، له‌ناو ئاگردا، خوای به‌ده‌سه‌ڵات ڕوواندوویه‌تی و لق و په‌لکه‌کانی به ناویدا بڵاو بۆته‌وه) |
طَعَامُ الْأَثِيمِ (44) به‌رو بوومه‌که‌ی خۆراکی تاوانبارانه |
كَالْمُهْلِ يَغْلِي فِي الْبُطُونِ (45) هه‌روه‌ك کانزای تواوه له‌ناو ورگ و ڕیخۆڵه‌کاندا ده‌کوڵێت |
كَغَلْيِ الْحَمِيمِ (46) وه‌ك کوڵانی ئاوی یه‌کجار گه‌رم |
خُذُوهُ فَاعْتِلُوهُ إِلَىٰ سَوَاءِ الْجَحِيمِ (47) فه‌رمان ده‌درێت: ئه‌و تاوانباره بگرن و به‌رزی بکه‌نه‌وه به‌سه‌ر ناوه‌ڕاستی دۆزه‌خداو به‌ری بده‌نه‌وه |
ثُمَّ صُبُّوا فَوْقَ رَأْسِهِ مِنْ عَذَابِ الْحَمِيمِ (48) له‌وه‌ودوا ئاگرو ئاوی زۆر له‌کوڵ بکه‌ن به‌سه‌ریدا |
ذُقْ إِنَّكَ أَنتَ الْعَزِيزُ الْكَرِيمُ (49) ئه‌وسا پێی ده‌وترێت: ده‌بچێژه بێگومان تۆ زۆر خۆتت بهشت ده‌زانی و خۆشت زۆر به‌ماقووڵ ده‌خسته به‌رچاو |
إِنَّ هَٰذَا مَا كُنتُم بِهِ تَمْتَرُونَ (50) به‌ڕاستی ئا ئه‌مه ئه‌و دۆزه‌خه‌یه کاتی خۆی گومانتان لێی هه‌بوو، مووجاده‌له‌تان له‌سه‌ری ده‌کرد |
إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي مَقَامٍ أَمِينٍ (51) (له‌ولاشه‌وه له به‌هه‌شدا له سایه‌ی میهره‌بانی په‌روه‌ردگارا): به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که پارێزگار‌و دیندارن، له جێگه و شوێنێکی زۆر ئارام‌دا ژیان ده‌به‌نه سه‌ر |
فِي جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ (52) له باخچه و باخه‌کانی به‌هه‌شتدا، له پاڵ کارێز و کانی و تاڤگه‌کاندا ده‌ژین (هه‌میشه له سه‌یران و خۆشیدان) |
يَلْبَسُونَ مِن سُندُسٍ وَإِسْتَبْرَقٍ مُّتَقَابِلِينَ (53) ده‌پۆشن له ئاوریشمی ته‌نك و ئه‌ستوور، له‌و کاته‌دا، خۆشه‌ویستان به‌رامبه‌ر یه‌ك داده‌نیشن و (به‌ڕووی خۆشه‌وه بۆ یه‌کتر ده‌ڕوانن و گفتوگۆی خۆش و به‌تام ده‌که‌ن) |
كَذَٰلِكَ وَزَوَّجْنَاهُم بِحُورٍ عِينٍ (54) هه‌روه‌ها حوری چاوگه‌ش و گوڵئه‌نداممان کردووه به هاوسه‌ریان |
يَدْعُونَ فِيهَا بِكُلِّ فَاكِهَةٍ آمِنِينَ (55) بانگ ده‌که‌ن تیایدا بۆ هه‌موو جۆره میوه‌یه‌ك، بێ ئه‌وه‌ی بترسن له ته‌واو بوون و، نه‌خۆش که‌وتن و له‌به‌رچاو که‌وتن |
لَا يَذُوقُونَ فِيهَا الْمَوْتَ إِلَّا الْمَوْتَةَ الْأُولَىٰ ۖ وَوَقَاهُمْ عَذَابَ الْجَحِيمِ (56) له هه‌مووی خۆشتر ئه‌وه‌یه که هه‌رگیز تاڵی مردن ناچێژن تیایدا جگه له‌و مردنه‌ی یه‌که‌مجار و په‌روه‌ردگاریان له سزای دۆزه‌خیش به دووری گرتوون و پاڕاستوونی |
فَضْلًا مِّن رَّبِّكَ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (57) جا ئه‌مه ڕێز‌و فه‌زڵێکی تایبه‌تیه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری تووه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار، به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌وه‌یه سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌و بێ سنوور |
فَإِنَّمَا يَسَّرْنَاهُ بِلِسَانِكَ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ (58) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، که‌واته بۆیه به‌زمانی تۆ ئه‌م قورئانه‌مان به‌ڕوونی و ئاسانی ڕه‌وانه‌کردووه، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری و ئامۆژگاری وه‌ربگرن و دابچڵه‌کێن |
فَارْتَقِبْ إِنَّهُم مُّرْتَقِبُونَ (59) که‌واته تۆ ئیتر چاوه‌ڕێی پێش هاتنی به‌ڵێنه‌کانی ئێمه بکه له دنیا و قیامه‌تدا، چونکه بێگومان ئه‌وانیش چاوه‌ڕێن |