هَلْ أَتَىٰ عَلَى الْإِنسَانِ حِينٌ مِّنَ الدَّهْرِ لَمْ يَكُن شَيْئًا مَّذْكُورًا (1) به‌ڕاستی ماوه‌یه‌کی زۆر له ڕۆژگار به‌سه‌ر ئاده‌میزادا هات که شتێکی وانه‌بوو ناو ببرێت |
إِنَّا خَلَقْنَا الْإِنسَانَ مِن نُّطْفَةٍ أَمْشَاجٍ نَّبْتَلِيهِ فَجَعَلْنَاهُ سَمِيعًا بَصِيرًا (2) بێگومان ئێمه ئینسانمان دروستکرد له تێکه‌ڵه‌یه‌ك (له سه‌ره‌مێکوته‌یه‌کی بچووك و هێلکۆکه‌یه‌ك) له کاتێکدا ده‌مانه‌وێت تاقی بکه‌ینه‌وه، هه‌ر بۆیه ده‌زگای بیستن و بینینمان پێبه‌خشی |
إِنَّا هَدَيْنَاهُ السَّبِيلَ إِمَّا شَاكِرًا وَإِمَّا كَفُورًا (3) به‌ڕاستی ئێمه ڕێنمووییمان کرد بۆ ڕێگه‌ی ڕاست، به ئازادی ده‌توانێت ببێته که‌سایه‌تیه‌کی ئیماندار‌و سوپاسگوزار، یان بێ باوه‌ڕو خوانه‌ناس |
إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلْكَافِرِينَ سَلَاسِلَ وَأَغْلَالًا وَسَعِيرًا (4) به‌ڕاستی با بزانێت که ئێمه چه‌نده‌ها کۆت و زنجیر‌و ئاگری هه‌ڵگیرساومان ئاماده‌کردووه بۆ بێ باوه‌ڕان |
إِنَّ الْأَبْرَارَ يَشْرَبُونَ مِن كَأْسٍ كَانَ مِزَاجُهَا كَافُورًا (5) بێگومان چاکان و پاکانیش له په‌رداخێکی پڕ شه‌رابدا ده‌خۆنه‌وه، که ئاوێته‌که‌ی له سه‌رچاوه‌ی کافووره‌وه‌یه |
عَيْنًا يَشْرَبُ بِهَا عِبَادُ اللَّهِ يُفَجِّرُونَهَا تَفْجِيرًا (6) که کانی یه‌که به‌نده‌کانی خوا لێی ده‌خۆنه‌وه له هه‌ر شوێنێکدا بیانه‌وێت هه‌ڵی ده‌قوڵێنن و فواره ده‌کات |
يُوفُونَ بِالنَّذْرِ وَيَخَافُونَ يَوْمًا كَانَ شَرُّهُ مُسْتَطِيرًا (7) ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه، یه‌کێك له سیفاتیان ئه‌وه‌یه: وه‌فا به‌نه‌زر ده‌که‌ن، یاخود به‌ڵێنێکیاندا وه‌فادارن و ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و بیمیان هه‌یه له ڕۆژێك که شه‌ڕی لێ ده‌بارێت و پرش‌و بڵاوه |
وَيُطْعِمُونَ الطَّعَامَ عَلَىٰ حُبِّهِ مِسْكِينًا وَيَتِيمًا وَأَسِيرًا (8) هه‌روه‌ها نان و خۆراك ده‌به‌خشن، ئه‌گه‌رچی خۆشه‌ویستیش بێت لایان، به‌هه‌ژارو هه‌تیوو دیله‌کان |
إِنَّمَا نُطْعِمُكُمْ لِوَجْهِ اللَّهِ لَا نُرِيدُ مِنكُمْ جَزَاءً وَلَا شُكُورًا (9) ده‌ڵێن: بێگومان ئێمه ئه‌م خۆراکه‌تان هه‌ر له‌به‌ر خوا‌و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و پێده‌به‌خشین، نه پاداشتمان لێتان ده‌وێت نه سوپاس |
إِنَّا نَخَافُ مِن رَّبِّنَا يَوْمًا عَبُوسًا قَمْطَرِيرًا (10) هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: ئه‌م کاره بۆیه ده‌که‌ین چونکه له ڕۆژێکی تاڵ و گرژ‌و ڕه‌ش و تاریك ده‌ترسین، که په‌روه‌ردگارمان پێشی ده‌هێنێت |
فَوَقَاهُمُ اللَّهُ شَرَّ ذَٰلِكَ الْيَوْمِ وَلَقَّاهُمْ نَضْرَةً وَسُرُورًا (11) جا خوای گه‌وره‌ش له شه‌ڕو ناخۆشی و نه‌هامه‌تی ئه‌و ڕۆژه پاڕاستنی و ڕووی گه‌ش و شادمانی پێبه‌خشین |
وَجَزَاهُم بِمَا صَبَرُوا جَنَّةً وَحَرِيرًا (12) له پاداشتی خۆگری و ئارامگریاندا به‌هه‌شت و ئاوریشمی پێبه‌خشین |
مُّتَّكِئِينَ فِيهَا عَلَى الْأَرَائِكِ ۖ لَا يَرَوْنَ فِيهَا شَمْسًا وَلَا زَمْهَرِيرًا (13) ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان شانیان داداوه، نه گه‌رمای خۆر بێزاریان ده‌کات، نه کزه باو سه‌رما سه‌غڵه‌تیان ده‌کات |
وَدَانِيَةً عَلَيْهِمْ ظِلَالُهَا وَذُلِّلَتْ قُطُوفُهَا تَذْلِيلًا (14) سێبه‌ری دره‌خته جوانه‌کان به‌سه‌ر شوێنه خۆشه‌کانیاندا سه‌ری فرو هێناوه‌و لێکردنه‌وه‌ی میوه‌کانیش ئاسانه‌و ملکه‌چ کراوه |
وَيُطَافُ عَلَيْهِم بِآنِيَةٍ مِّن فِضَّةٍ وَأَكْوَابٍ كَانَتْ قَوَارِيرَا (15) هه‌روه‌ها له سوراحی و دۆلکه‌ی زیودا شه‌رابیان بۆ ده‌گێڕن که ده‌کرێته ئه‌و کوپ و په‌رداخانه‌وه که له شووشه‌و کریستاڵی تایبه‌ت دروستکراون |
قَوَارِيرَ مِن فِضَّةٍ قَدَّرُوهَا تَقْدِيرًا (16) هه‌موو دام و ده‌زگای خواردن و خواردنه‌وه‌کان له شووشه‌ی زیوی دروستکراون به‌شێوه‌یه‌کی جوان و دڵڕفێن |
وَيُسْقَوْنَ فِيهَا كَأْسًا كَانَ مِزَاجُهَا زَنجَبِيلًا (17) هه‌روه‌ها شه‌رابێکی تریان پێشکه‌ش ده‌کرێت که ئاوێته‌که‌ی زه‌نجه‌بیله |
عَيْنًا فِيهَا تُسَمَّىٰ سَلْسَبِيلًا (18) که سه‌رچاوه‌یه‌که له به‌هه‌شتدا به سه‌لسه‌بیل ناو ده‌برێت |
۞ وَيَطُوفُ عَلَيْهِمْ وِلْدَانٌ مُّخَلَّدُونَ إِذَا رَأَيْتَهُمْ حَسِبْتَهُمْ لُؤْلُؤًا مَّنثُورًا (19) ئینجا نه‌وجه‌وانانی هه‌میشه لاو‌و ڕووخۆش و جوان و پاك، به‌ناویاندا ده‌گه‌ڕێن (قسه‌ی خۆش و سروودی به‌تام ده‌ڵێن) کاتێك ده‌یانبینیت وا ده‌زانیت مروارین و به‌و ناوه‌دا بڵاو بوونه‌ته‌وه |
وَإِذَا رَأَيْتَ ثَمَّ رَأَيْتَ نَعِيمًا وَمُلْكًا كَبِيرًا (20) کاتێکیش به‌هه‌ر لایه‌کدا چاوده‌گێڕیت، ئه‌وه نازو نیعمه‌تی نه‌بڕاوه‌و بێ ئه‌ندازو ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌وره ده‌بینیت له باخ و باخات و کۆشك و ته‌لارو دیمه‌نی جوان و فراوانی بێ سنوور |
عَالِيَهُمْ ثِيَابُ سُندُسٍ خُضْرٌ وَإِسْتَبْرَقٌ ۖ وَحُلُّوا أَسَاوِرَ مِن فِضَّةٍ وَسَقَاهُمْ رَبُّهُمْ شَرَابًا طَهُورًا (21) پۆشاکی به‌خته‌وه‌ران ئاوریشمی سه‌وزی ته‌نکه که به‌سه‌ر پۆشاکی ئاوریشمی ئه‌ستووردا له‌به‌ریان کردووه، به بازنی زیوی ڕازێنراونه‌ته‌وه، ئینجا له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه شه‌رابی پاك و بێگه‌رد و خاوێنیان پێشکه‌ش کراوه |
إِنَّ هَٰذَا كَانَ لَكُمْ جَزَاءً وَكَانَ سَعْيُكُم مَّشْكُورًا (22) پاشان په‌روه‌ردگاریان پێیان ده‌فه‌رموێت: به‌ڕاستی ئه‌م پاداشته شایسته‌ی ئێوه‌یه، هه‌وڵ و کۆشش و کار‌و کرده‌وه‌ی ئێوه شایانی سوپاس و ڕێزه.. (بێگومان خوای گه‌وره به‌م سوپاسگوزاریه ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌خته‌وه‌ران و دڵخۆش ده‌کات) |
إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا عَلَيْكَ الْقُرْآنَ تَنزِيلًا (23) دڵنیاش به ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم هه‌ر ئێمه قورئانمان بۆ تۆ دابه‌زاندووه به‌ش به‌ش (تا خه‌ڵکی پێ بێ‌دار بکه‌یته‌وه) |
فَاصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ وَلَا تُطِعْ مِنْهُمْ آثِمًا أَوْ كَفُورًا (24) که‌واته خۆڕاگربه بۆ فه‌رمانی په‌روه‌ردگارت، نه‌که‌یت ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری تاوانباران و بێ باوه‌ڕان بیت له‌وان |
وَاذْكُرِ اسْمَ رَبِّكَ بُكْرَةً وَأَصِيلًا (25) ئینجا به‌رده‌وام یادی په‌روه‌ردگارت بکه‌و ناوی پیرۆزی با ویردی سه‌رزارت بێت، له به‌ره‌به‌یان و ده‌مه‌و ئێواراندا |
وَمِنَ اللَّيْلِ فَاسْجُدْ لَهُ وَسَبِّحْهُ لَيْلًا طَوِيلًا (26) له شه‌وگاریشدا سوژده‌ی بۆ ببه‌و ته‌سبیحات و ستایشی له هه‌ندێکی شه‌ودا زۆر بکه |
إِنَّ هَٰؤُلَاءِ يُحِبُّونَ الْعَاجِلَةَ وَيَذَرُونَ وَرَاءَهُمْ يَوْمًا ثَقِيلًا (27) به‌ڕاستی زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه سه‌رگه‌ردانه حه‌زیان له ژیانی ئه‌م دنیا ته‌مه‌ن کۆتایه‌یه که به‌خێرایی تێ ده‌په‌ڕێت و ڕۆژێکی سه‌خت و سه‌نگین پشتگوێ ده‌خه‌ن و حسابی بۆ ناکه‌ن |
نَّحْنُ خَلَقْنَاهُمْ وَشَدَدْنَا أَسْرَهُمْ ۖ وَإِذَا شِئْنَا بَدَّلْنَا أَمْثَالَهُمْ تَبْدِيلًا (28) بۆ بیرناکه‌نه‌وه، خۆ هه‌ر ئێمه دروستمان کردوون ئه‌ندامه‌کانی له‌شیانمان پێکه‌وه به‌ستووه، کاتێکیش بمانه‌وێت ئه‌مانه لاده‌به‌ین و به‌که‌سانی تر سه‌ر زه‌وی ئاوه‌دان ده‌که‌ینه‌وه |
إِنَّ هَٰذِهِ تَذْكِرَةٌ ۖ فَمَن شَاءَ اتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِ سَبِيلًا (29) به‌ڕاستی ئه‌م سووره‌ته و سه‌رجه‌م ئایه‌ته‌کانی قورئان ئامۆژگارییه، جا ئه‌وه‌ی ئاره‌زووی به‌هه‌شتی هه‌یه، ئه‌وه بۆ لای خوا ڕێگه‌و ڕێباز ده‌گرێته به‌ر |
وَمَا تَشَاءُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ ۚ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًا (30) دڵنیاش بن: ئێوه هیچتان پێناکرێت و هیچ کارێکتان پێ ئه‌نجام نادرێت مه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ربێت، بێگومان ئه‌و خوایه زانا‌و دانایه ده‌زانێت کێ شایسته‌ی هیدایه‌ته، داناشه له هیدایه‌تدانی به‌نده چاکه‌کاندا |
يُدْخِلُ مَن يَشَاءُ فِي رَحْمَتِهِ ۚ وَالظَّالِمِينَ أَعَدَّ لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا (31) ئینجا ئه‌و که‌سه‌ی خوا بیه‌وێت و خۆشی هه‌وڵبدات، ده‌یخاته ژێر سایه‌ی ڕه‌حمه‌تی خۆیه‌وه‌و بۆ سته‌مکارانیش سزای به‌ئێشی ئاماده کردووه |