لَا أُقْسِمُ بِيَوْمِ الْقِيَامَةِ (1) سوێند ده‌خۆم به ڕۆژی قیامه‌ت |
وَلَا أُقْسِمُ بِالنَّفْسِ اللَّوَّامَةِ (2) سوێند ده‌خۆم به ویژدانی زیندوو و نه‌فسی ڕه‌خنه له خۆگر که لۆمه‌ی خۆی ده‌کات |
أَيَحْسَبُ الْإِنسَانُ أَلَّن نَّجْمَعَ عِظَامَهُ (3) ئایا ئینسان واده‌زانێت هه‌رگیز ئێسکه‌کانی کۆناکه‌ینه‌وه؟ |
بَلَىٰ قَادِرِينَ عَلَىٰ أَن نُّسَوِّيَ بَنَانَهُ (4) به‌ڵێ، له‌وه زیاتریش ده‌که‌ین و توانا‌مان هه‌یه که نه‌خشه ورده‌کانی سه‌ر په‌نجه‌کانی به‌دی بهێنینه‌وه |
بَلْ يُرِيدُ الْإِنسَانُ لِيَفْجُرَ أَمَامَهُ (5) نه‌خێر، با گومانی وانه‌بات، به‌ڵکو ئاده‌میزاد ده‌یه‌وێت گوناهو تاوان بکاته پیشه‌ی خۆی به‌درێژایی ژیانی، یاخود ده‌یه‌وێت قیامه‌ت له به‌رده‌میدا به‌رپا ببێت ئینجا باوه‌ڕی پێ بهێنێت |
يَسْأَلُ أَيَّانَ يَوْمُ الْقِيَامَةِ (6) بێ باکانه ده‌پرسێت: کوا، که‌ی ڕۆژی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت؟! (به‌خه‌یاڵی خۆی زۆر به دووری ده‌زانێت) |
فَإِذَا بَرِقَ الْبَصَرُ (7) کاتێك دێت، چاو ئه‌بڵه‌ق ده‌بێت |
وَخَسَفَ الْقَمَرُ (8) مانگیش ده‌گیرێت و تاریك ده‌بێت (ئه‌ویش هه‌ڵده‌وه‌شێت) |
وَجُمِعَ الشَّمْسُ وَالْقَمَرُ (9) (یاسای بوونه‌وه‌ر تێك ده‌چێت و) خۆر‌و مانگ کۆ ده‌کرێنه‌وه‌و ده‌درێن به‌یه‌کدا |
يَقُولُ الْإِنسَانُ يَوْمَئِذٍ أَيْنَ الْمَفَرُّ (10) ئه‌و ڕۆژه ئینسان ده‌ڵێت: (ئه‌ی هاوار) بۆ کوێ ڕا بکه‌م، له کوێوه خۆم ڕزگار بکه‌م |
كَلَّا لَا وَزَرَ (11) نه‌خێر ئیتر ده‌ربازبوون نیه (ڕزگار بوون ئه‌سته‌مه) |
إِلَىٰ رَبِّكَ يَوْمَئِذٍ الْمُسْتَقَرُّ (12) تۆ ئیتر ده‌بێت لای په‌روه‌ردگارت ئاماده‌بیت و له‌وێ ئۆقره بگریت (بۆ لێپرسینه‌وه) |
يُنَبَّأُ الْإِنسَانُ يَوْمَئِذٍ بِمَا قَدَّمَ وَأَخَّرَ (13) له‌و ڕۆژه‌دا ئاده‌میزاد هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی پێده‌درێت که ده‌ست پێشکه‌ریی کردووه (یاخود به ته‌ما بووه بیکات و دوای خستووه، یاخود هه‌واڵی کرده‌وه‌ی ڕابووردووی و ئاسه‌واری دوای خۆی پێ ده‌درێت) |
بَلِ الْإِنسَانُ عَلَىٰ نَفْسِهِ بَصِيرَةٌ (14) به‌ڵکو ئینسان خۆی شایه‌ته به‌سه‌ر خۆیه‌وه (ئه‌ندامه‌کان شایه‌تن به‌سه‌ریه‌وه) |
وَلَوْ أَلْقَىٰ مَعَاذِيرَهُ (15) هه‌رچه‌نده چه‌نده‌ها پاکانه بکات و بیانوو بهێنێته‌وه (بێ سوودو بێ که‌ڵکه) |
لَا تُحَرِّكْ بِهِ لِسَانَكَ لِتَعْجَلَ بِهِ (16) په‌له مه‌که‌و زمانت مه‌جوڵێنه، بۆ ئه‌وه‌ی په‌له بکه‌یت له وه‌رگرتنیدا |
إِنَّ عَلَيْنَا جَمْعَهُ وَقُرْآنَهُ (17) به‌ڕاستی له‌سه‌ر ئێمه‌یه کۆکردنه‌وه‌و خوێندنه‌وی |
فَإِذَا قَرَأْنَاهُ فَاتَّبِعْ قُرْآنَهُ (18) جا کاتێك ئێمه ده‌یخوێنینه‌وه تۆش شوێنمان بکه‌وه له خوێندنه‌وه‌یدا |
ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا بَيَانَهُ (19) پاشان به‌ڕاستی ڕوون کردنه‌وه‌شی له‌سه‌ر ئێمه‌یه |
كَلَّا بَلْ تُحِبُّونَ الْعَاجِلَةَ (20) نه‌خێر، وانی یه (زیندووکردنه‌وه لێپرسینه‌وه هه‌ر ده‌بێت) دیاره ئێوه هه‌ر ئه‌م دنیایه‌تان خۆش ده‌وێت که به‌په‌له به‌سه‌ر ده‌چێت |
وَتَذَرُونَ الْآخِرَةَ (21) قیامه‌ت و به‌هه‌شت پشتگوێ ده‌خه‌ن و وازی لێده‌هێنن |
وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَّاضِرَةٌ (22) به‌مه‌رجێك ئه‌و ڕۆژه، ڕووخسارانێك گه‌شاوه‌و ناسك و ئاسووده‌ن |
إِلَىٰ رَبِّهَا نَاظِرَةٌ (23) چونکه (هه‌ریه‌که بۆ خۆی) ته‌ماشای په‌روه‌ردگاری ده‌کات (له ته‌ماشاکردنی تێر نابێت) |
وَوُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ بَاسِرَةٌ (24) هه‌ر له‌و ڕۆژه‌شدا ڕووخسارانێکی تر ڕه‌ش داگیرساو گرژ‌و تاڵ و دێزن |
تَظُنُّ أَن يُفْعَلَ بِهَا فَاقِرَةٌ (25) چاوه‌ڕوانن کاره‌ساتێکی پشت شکێنیان به‌سه‌ردا بهێنرێت |
كَلَّا إِذَا بَلَغَتِ التَّرَاقِيَ (26) نه‌خێر ئه‌و خه‌ڵکه هه‌روا ژیانیان به‌رده‌وام نابێت به‌ڵکو کاتێك دێت که ڕۆحی یه‌ك به‌یه‌کیان ده‌گاته گه‌رووی |
وَقِيلَ مَنْ ۜ رَاقٍ (27) ئه‌وسا ده‌وترێت، کێ فریاد ڕه‌سیه‌تی؟ |
وَظَنَّ أَنَّهُ الْفِرَاقُ (28) به‌ڵام له‌و کاته‌دا، ئه‌و که‌سه‌ی له‌سه‌ره مه‌رگدایه دڵنیابه که ئیتر هیچ شتێك فریای ناکه‌وێت و کاتی ماڵئاواییه |
وَالْتَفَّتِ السَّاقُ بِالسَّاقِ (29) ئیتر قاچ و لوولاق به‌یه‌کدا ده‌ئاڵێن |
إِلَىٰ رَبِّكَ يَوْمَئِذٍ الْمَسَاقُ (30) ئه‌وساو له‌و ڕۆژه‌دا بۆ لای په‌روه‌ردگارت ڕاپێچ ده‌کرێیت و ده‌برێیت |
فَلَا صَدَّقَ وَلَا صَلَّىٰ (31) نه‌بڕوای هێناو نه نوێژێکی به‌جوانی خوێند |
وَلَٰكِن كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰ (32) به‌ڵکو بڕوای نه‌هێناو پشتی تێکرد |
ثُمَّ ذَهَبَ إِلَىٰ أَهْلِهِ يَتَمَطَّىٰ (33) پاشان هه‌موو جار به له‌نجه‌و لار‌و خۆبادانه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ناو که‌سوکاری و که‌شخه‌ی ده‌کرد |
أَوْلَىٰ لَكَ فَأَوْلَىٰ (34) (جا ئه‌م دۆزه‌خه) بۆ تۆ شیاوتره‌و له‌بارتره |
ثُمَّ أَوْلَىٰ لَكَ فَأَوْلَىٰ (35) پاشان هه‌ر ئه‌و سزایه بۆ تۆ شیاوتره‌و له‌بارتره |
أَيَحْسَبُ الْإِنسَانُ أَن يُتْرَكَ سُدًى (36) ئایا ئاده‌میزاد واده‌زانێت هه‌روا وازی لێده‌هێنرێت به‌خۆڕایی (لێپرسینه‌وه‌ی نابێت؟) |
أَلَمْ يَكُ نُطْفَةً مِّن مَّنِيٍّ يُمْنَىٰ (37) باشه، ئایا کاتی خۆی نوتفه‌یه‌ك نه‌بووه له‌مه‌نی که ده‌ڕژێنرایه شوێنی خۆی (که منداڵانی دایکه) |
ثُمَّ كَانَ عَلَقَةً فَخَلَقَ فَسَوَّىٰ (38) پاشان خۆ هه‌ڵواسه‌رێك بوو گه‌شه‌ی کردوو و ڕۆح و ده‌زگاکانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی به‌ڕێکوپێکی پێبه‌خشی |
فَجَعَلَ مِنْهُ الزَّوْجَيْنِ الذَّكَرَ وَالْأُنثَىٰ (39) ئینجا هه‌ر له‌و مه‌نی یه هه‌ردوو جووت نێر‌و مێ ی دروست کردووه (که ته‌واوکاری یه‌کترن) |
أَلَيْسَ ذَٰلِكَ بِقَادِرٍ عَلَىٰ أَن يُحْيِيَ الْمَوْتَىٰ (40) ئایا ئه‌و زاته‌ی ئه‌وه بکات ناتوانێت مردووه‌کان زیندوو بکاته‌وه؟ |