إِذَا جَاءَكَ الْمُنَافِقُونَ قَالُوا نَشْهَدُ إِنَّكَ لَرَسُولُ اللَّهِ ۗ وَاللَّهُ يَعْلَمُ إِنَّكَ لَرَسُولُهُ وَاللَّهُ يَشْهَدُ إِنَّ الْمُنَافِقِينَ لَكَاذِبُونَ (1) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) کاتێك ناپاك و دووڕووه‌کان دێن بۆ لات و ده‌ڵێن: ئێمه شایه‌تی ده‌ده‌ین که تۆ پێغه‌مبه‌ری خوایت!! له‌حاڵێکدا که خوا خۆی چاك ده‌زانێت که تۆ پێغه‌مبه‌ر و فرستاده‌ی ئه‌ویت، له هه‌مان کاتدا، خوا شایه‌تی ده‌دا که ئه‌و ناپاك و دووڕووانه درۆزنن |
اتَّخَذُوا أَيْمَانَهُمْ جُنَّةً فَصَدُّوا عَن سَبِيلِ اللَّهِ ۚ إِنَّهُمْ سَاءَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (2) ئه‌وانه سوێندی درۆیان کردووه به قه‌ڵغانی خۆیان و به‌و هۆیه‌وه به‌ربه‌ستی خه‌ڵکیان کردووه له ڕێبازی خوا، به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانکرد، کارێکی زۆر ناپه‌سه‌ندو نابه‌جێ بوو |
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ آمَنُوا ثُمَّ كَفَرُوا فَطُبِعَ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ فَهُمْ لَا يَفْقَهُونَ (3) ئه‌و حاڵه‌ته‌شیان بۆیه تێدا دروست بووه چونکه سه‌ره‌تا باوه‌ڕیان هێنا؛ له‌وه‌ودوا حه‌قیان پۆشی و کافر بوونه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌وه مۆر نرا به‌سه‌ر دڵیان‌دا (بۆیه تێگه‌یشتن و بیروبۆچوونیان شێواوه و) له ڕاستیه‌کان تێ ناگه‌ن |
۞ وَإِذَا رَأَيْتَهُمْ تُعْجِبُكَ أَجْسَامُهُمْ ۖ وَإِن يَقُولُوا تَسْمَعْ لِقَوْلِهِمْ ۖ كَأَنَّهُمْ خُشُبٌ مُّسَنَّدَةٌ ۖ يَحْسَبُونَ كُلَّ صَيْحَةٍ عَلَيْهِمْ ۚ هُمُ الْعَدُوُّ فَاحْذَرْهُمْ ۚ قَاتَلَهُمُ اللَّهُ ۖ أَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ (4) کاتێك ده‌یانبینیت سیما و له‌ش و لاریان سه‌رسامت ده‌کات، کاتێکیش دێنه قسه (ئه‌وه‌نده ده‌م بازو قسه‌زانن) ئه‌وه گوێ ده‌گرێت بۆ قسه‌یان، ده‌ڵێی داری وشکی به‌دیواردا هه‌ڵپه‌سێردراون، ئه‌وه‌نده له ترس و بیمدا ده‌ژین، هه‌ر هاوارو و بانگێك بکرێت، هه‌ر باسێك بێته پێشه‌وه، وه‌ده‌زانن دژی ئه‌وانه، ئا ئه‌وانه هه‌ر دوژمنن، که‌وابوو خۆتیان لێ بپارێزه، وریایان به، خوا بیانکوژێت و له‌ناویان به‌رێت، ئاخر بۆچی واده‌که‌ن، به‌ره‌و کوێ لادران (بۆچی باوه‌ڕی دامه‌زراو ناهێنن و له ڕێبازی ڕاست لاده‌ده‌ن) |
وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا يَسْتَغْفِرْ لَكُمْ رَسُولُ اللَّهِ لَوَّوْا رُءُوسَهُمْ وَرَأَيْتَهُمْ يَصُدُّونَ وَهُم مُّسْتَكْبِرُونَ (5) کاتێك پێیان بوترێت وه‌رن پێغه‌مبه‌ری خوا، داوای لێخۆشبوونتا بۆ ده‌کات، سه‌ر باده‌ده‌ن و لووت به‌رزی ده‌که‌ن، ده‌یانبینیت ڕوو وه‌رده‌گێڕن و به‌رهه‌ڵستی ده‌که‌ن، له‌کاتێکدا ئه‌وانه خۆیان لا گه‌وره ده‌بێت و خۆ به‌زلزانن |
سَوَاءٌ عَلَيْهِمْ أَسْتَغْفَرْتَ لَهُمْ أَمْ لَمْ تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ لَن يَغْفِرَ اللَّهُ لَهُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ (6) چونیه‌که بۆیان داوای لێخۆش‌بوونیان بۆ بکه‌یت یان نه‌یکه‌یت، هه‌رگیز خوا لێیان خۆش نابێت، چونکه به‌ڕاستی خوا ڕێنموویی قه‌ومی تاوانبار‌و له‌سنوور ده‌رچوو نادات |
هُمُ الَّذِينَ يَقُولُونَ لَا تُنفِقُوا عَلَىٰ مَنْ عِندَ رَسُولِ اللَّهِ حَتَّىٰ يَنفَضُّوا ۗ وَلِلَّهِ خَزَائِنُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَلَٰكِنَّ الْمُنَافِقِينَ لَا يَفْقَهُونَ (7) ئه‌وانه که‌سانێکن ده‌ڵێن به خه‌ڵکی: ماڵ و سامان مه‌به‌خشن به‌و که‌سانه‌ی که له ده‌وری پێغه‌مبه‌ری خوادان، تا بڵاوه‌ی لێ بکه‌ن!! (مه‌به‌ستیان هه‌ژارانی کۆچبه‌رانه، ئه‌ی نازانن) هه‌رچی گه‌نجیه‌نه‌کان هه‌یه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌ر خوا خاوه‌نیانه، به‌ڵام دووڕوه‌کان ئه‌م ڕاستیه تێناگه‌ن و له نهێنیه‌کان سه‌رده‌رناکه‌ن |
يَقُولُونَ لَئِن رَّجَعْنَا إِلَى الْمَدِينَةِ لَيُخْرِجَنَّ الْأَعَزُّ مِنْهَا الْأَذَلَّ ۚ وَلِلَّهِ الْعِزَّةُ وَلِرَسُولِهِ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَلَٰكِنَّ الْمُنَافِقِينَ لَا يَعْلَمُونَ (8) ئه‌و دووڕووانه ده‌ڵێن: سوێند به خوا ئه‌گه‌ر گه‌ڕاینه‌وه بۆ مه‌دینه (دیاره که به‌و حاڵه‌شه‌وه به‌شداری غه‌زایان کردووه، به ناچاری، یان بۆ ته‌ماع و ئاشووب نانه‌وه) ده‌بێت ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتدارو به‌ڕێز و پیاوماقووڵه، ئه‌وه ده‌ر بکات له شار که بێ ڕێز‌و بێ ده‌سه‌ڵاته، ئه دووڕووانه نازانن که: عیززه‌ت و ده‌سه‌ڵات و پایه‌داری هه‌ر شایسته‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و ئیماندارانه |
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تُلْهِكُمْ أَمْوَالُكُمْ وَلَا أَوْلَادُكُمْ عَن ذِكْرِ اللَّهِ ۚ وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ (9) ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، هه‌وڵ بده‌ن نه ماڵ و سامانتان، نه ڕۆڵه‌کانتان، نه‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی که له‌یادی خوا‌و به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و که‌مته‌رخه‌می و بێ ئاگاتان بکه‌ن، جا هه‌رکه‌س له یادی خوا که‌م ته‌رخه‌می بکات، ئا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندن |
وَأَنفِقُوا مِن مَّا رَزَقْنَاكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ فَيَقُولَ رَبِّ لَوْلَا أَخَّرْتَنِي إِلَىٰ أَجَلٍ قَرِيبٍ فَأَصَّدَّقَ وَأَكُن مِّنَ الصَّالِحِينَ (10) له‌و ماڵ و سامان و زانستی و هێزو ده‌سه‌ڵاته‌ی که پێمان به‌خشیوون، ئێوه‌ش لێی ببه‌خشن و ده‌ستی به‌سه‌ردا مه‌گرن و قۆرخی مه‌که‌ن؛ پێش ئه‌وه‌ی که مردن یه‌خه به‌یه‌کێکتان بگرێت و بڵێت: په‌روه‌ردگارا، خۆزگه ماوه‌یه‌کی که‌می تر مۆڵه‌تت بدامایه تا خێر‌و چاکه‌م بکردایه و ماڵ و سامانم ببه‌خشیایه و بچوومایه‌ته ڕیزی چاکانه‌وه |
وَلَن يُؤَخِّرَ اللَّهُ نَفْسًا إِذَا جَاءَ أَجَلُهَا ۚ وَاللَّهُ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ (11) جا ئه‌و داخوازیه به‌جێ نیه، چونکه ڕۆژی هه‌رکه‌سێك ته‌واو بوو، کاتی مه‌رگی هه‌ر که‌سێك هات، هه‌رگیز خوا دوای ناخات و مۆڵه‌تی بۆ تازه ناکاته‌وه، خوایش زۆر ئاگایه به هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن |