اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ (1) (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) بخوێنه به‌ناوی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ته‌وه که هه‌موو شتێکی دروست کردووه |
خَلَقَ الْإِنسَانَ مِنْ عَلَقٍ (2) ئاده‌میزادی له چه‌ند خانه‌یه‌کی هه‌ڵواسراو (له‌ناو منداڵداندا) دروست کردووه |
اقْرَأْ وَرَبُّكَ الْأَكْرَمُ (3) بخوێنه، له‌کاتێکدا هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆ به‌خشنده‌یه |
الَّذِي عَلَّمَ بِالْقَلَمِ (4) ئه‌و زاته‌یه که به‌هۆی قه‌ڵه‌مه‌وه زانستی و زانیاری فێر کردووه |
عَلَّمَ الْإِنسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ (5) ئاده‌میزادی فێری ئه‌و شتانه کردووه که نه‌یزانیوون |
كَلَّا إِنَّ الْإِنسَانَ لَيَطْغَىٰ (6) نه‌خێر (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو چاکه‌و ڕێزه‌دا که خوا به‌خشیویه‌تی به ئینسان) به‌ڕاستی خه‌ڵکی سه‌رکه‌شی ده‌که‌ن، یاخی ده‌بن، سته‌م ده‌که‌ن |
أَن رَّآهُ اسْتَغْنَىٰ (7) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر ئاده‌میزاد هه‌ستی کرد ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازه (له‌ڕووی ئابووری، یان ته‌ندروستی، یان زانستی... هتد)یه‌وه |
إِنَّ إِلَىٰ رَبِّكَ الرُّجْعَىٰ (8) (ئه‌وه فه‌رامۆش ده‌کات که): بێگومان سه‌ره‌نجام گه‌ڕانه‌وه هه‌ر بۆ لای په‌روه‌ردگارته‌و (له‌سه‌ر که‌ش و یاخیه‌کان ده‌پرسێته‌وه) |
أَرَأَيْتَ الَّذِي يَنْهَىٰ (9) باشه، پێم بڵێ ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که فه‌رمان ده‌دات و ڕێگری ده‌کات؟ |
عَبْدًا إِذَا صَلَّىٰ (10) له به‌نده‌یه‌کی خوا کاتێك نوێژ ده‌کات |
أَرَأَيْتَ إِن كَانَ عَلَى الْهُدَىٰ (11) ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی قه‌ده‌غه‌ی لێده‌کرێت له‌سه‌ر ڕێبازی هیدایه‌ت و چاکه بێت |
أَوْ أَمَرَ بِالتَّقْوَىٰ (12) یان فه‌رمان به خواناسی بکات |
أَرَأَيْتَ إِن كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰ (13) ئه‌ی ئه‌گه‌ر (کابرای خوانه‌ناس) به‌رنامه‌ی خوا به‌درۆ بزانێت و پشتی تێ بکات |
أَلَمْ يَعْلَم بِأَنَّ اللَّهَ يَرَىٰ (14) ئایا نه‌یزانیووه که خوا ده‌یبینێت و ئاگای (له گوفتارو کرداریه‌تی)؟ |
كَلَّا لَئِن لَّمْ يَنتَهِ لَنَسْفَعًا بِالنَّاصِيَةِ (15) نه‌خێر.. سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر کۆڵ نه‌دات و کۆتایی (به دوژمنکاری نه‌هێنێت)، ئێمه پێشه سه‌ری ده‌گرین (بۆ دۆزه‌خ کێشی ده‌که‌ین) |
نَاصِيَةٍ كَاذِبَةٍ خَاطِئَةٍ (16) ئه‌و پێشه سه‌ره درۆزنه تاوانکاره (پێشه سه‌ر: جێگه‌ی بیر کردنه‌وه‌و تێفکرانه) |
فَلْيَدْعُ نَادِيَهُ (17) ئینجا وازی لێبهێنه، با هاوه‌ڵ و هاوبیرو باوه‌ڕانی بانگ بکات و (کۆیان بکاته‌وه بۆ دژایه‌تی ئیمانداران) |
سَنَدْعُ الزَّبَانِيَةَ (18) ئێمه‌ش فریشته‌کانی کاربه‌ده‌ستی دۆزه‌خی بۆ بانگ ده‌که‌ین (تا تۆڵه‌ی لێ بسێنن و له دۆزه‌خ توندی بکه‌ن) |
كَلَّا لَا تُطِعْهُ وَاسْجُدْ وَاقْتَرِب ۩ (19) نه‌خێر به‌گوێی ئه‌و جۆره که‌سانه مه‌که، تۆ هه‌ر سه‌رگه‌رمی نوێژ‌و سوژده ببه‌و به به‌ندایه‌تی خۆت له په‌روه‌ردگارت نزیك بکه‌ره‌وه |